سلێمانی ستانداردی جیهانیی سەوزایی تێپەڕاند؛ ڕێژەکە گەیشتە%20
ڕێژەی سەوزایی لە شاری سلێمانی گەیشتووەتە %20 و بەوەش ستانداردی جیهانیی تێپەڕاندووە. لەگەڵ ئەوەشدا، هەوڵەکان بۆ سەوزکردنی زیاتری شارەکە بەردەوامە و نوێترین هەنگاویش، نۆژەنکردنەوەی باخچە دێرینەکەی بەردەم مزگەوتی گەورە بوو.
باخچە دێرینەکە سیمایەکی نوێی وەرگرت
لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، باخچەی دێرینی بەردەم مزگەوتی گەورەی سلێمانی بە شێوازێکی نوێ و سەردەمیانە نۆژەن کرایەوە، کە بووەتە یەکێک لە سیمبولەکانی هەوڵی سەوزکردنی شارەکە.
هەوڵەکان بۆ سەوزکردن بەردەوامن
هەنگاوەکانی زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی لە سلێمانی بەردەوامن و چەندین پڕۆژەی نوێ لە ئارادان. یەکێک لەو شوێنانەی بایەخی پێدەدرێت، زانکۆی سلێمانییە کە کاری تێدا دەکرێت بۆ فراوانکردنی سەوزایی.
پڕۆژەیەکی گەورە لە پارکی هەواری شار
لە پارکی هەواری شار، کە یەکێکە لە سییە گەورەکانی سلێمانی، دەستپێشخەرییەکی نوێ هەیە بۆ سەوزکردنی ڕووبەری 44 هەزار مەتر دووجای دیکە لەناو پارکەکەدا، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ گەشەسەندنێکی بەرفراوانی سەوزایی.
سلێمانی بە ژمارە
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە ناوەندی شاری سلێمانیدا ئەم ڕووبەرە سەوزاییانە هەن:
511 باخچە
7 پارکی گەورە
85 بلوار (شەقامی سەوز)
03/11/2025