گۆرانیبێژێکی ژیریی دەستکرد گرێبەستێکی ملیۆن دۆلاری واژۆکرد

یەکەم کچە گۆرانیبێژ کە بە ژیریی دەستکرد دروستکرابوو، واژۆی گرێبەستێکی کردووە لەگەڵ کۆمپانیای " Hallwood Media"ـدا بە بەهای ملیۆنان دۆلار.

زانیا مۆنەی، ئەو خانمە گۆرانیبێژەیە کە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە، بووەتە یەکەم هونەرمەندی ناسراوی ژیریی دەستکرد کە بچێتە ناو لیستی پەخشی ڕادیۆیی بیڵبۆردەوە، پاش ئەوەی لە هاوینی ئەمساڵدا یەکەم گۆرانی بڵاوکردەوە.

زانیا لە ژمارەیەکی زۆر لە خشتەی بیلبۆرد دەرکەوتووە و بەم دواییانەش گرێبەستێکی تۆمارکردنی چەند ملیۆن دۆلاری لەگەڵ هاڵوود میدیا واژۆکردووە.

ئەمەش لە کاتێکدا کە لە هۆلیووددا نیگەرانییەکی زۆر هەیە لەبارەی زیادکردنی تواناکانی ژیریی دەستکرد کە وردە وردە دەست بەسەر رۆڵی مرۆڤدا دەگرن، بەڵام سەرەڕای ترسە زۆرەکان، ئەم کەرتە بەردەوامە لە گەشەکردن لە بواری هونەردا.

کارەکتەری زانیا،  لەلایەن مۆنێت تێلیشا نیکی جۆنز، دروستکراوە کە شاعیرێکی خەڵکی میسیسیپیە، هۆنراوەی گۆرانییەکان دەنووسێت و بە هاوکاری ئامڕازی سونۆ دەیگۆڕێت بۆ دەنگ و گۆرانی، ئەم گۆرانیبێژە خاوەنی دوو ئەلبوم و 31 گۆرانییە.