جێنیفەر ئەنیستن بە فەرمی ڕایگەیاند کە لە پەیوەندی خۆشەویستیدایە
جێنیفەر ئەنیستن ئەستێرەی هۆڵیوود بە فەرمی ڕایگەیاند کە لەگەڵ جیم کۆرتیس لە پەیوەندیی خۆشەویستیدایە.
ئەنیستنی تەمەن 56 ساڵ فۆتۆی خۆی و خۆشەویستەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامدا بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: "لەدایکبوونت پیرۆز خۆشەویستم".
لە پێشووتریشدا کۆرتێس لە نمایشی یەکەمی بەشی کۆتایی زنجیرەی " The Morning Show"ـدا ئامادەبوو کە لە مانگی ئەیلوولدا کرا، هەر لەو کاتەوە گومانی ئەوە دەکرا کە خۆشەویستی یەکتر بن.

کۆرتێس پسپۆڕێکی بواری تەندروستیی دەروونییە، بەردەوام لە ئینستاگرامدا وێنە و ڤیدیۆ بڵاودەکاتەوە و هانی بینەرەکانی دەدات بۆ دەربڕینی هەستەکانیان و گۆڕینی شێوازی بیرکردنەوەیان.
جێنیفەر ئەنیستن تاوەکو ئێستا دوو جار هاوسەرگیریی کردووە، ساڵی 2000-2005 لەگەڵ براد پیت و 2015-2017 لەگەڵ جاستن سیرۆ هاوسەرگیریی کردووە و جیابووەتەوە.
جگە لەوەش چەندین پەیوەندی کورتخایەن و درێژخایەنی لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا هەبووە، لەوانەش ڤینس فۆن و دانیاڵ ماکدۆناڵد.
05/11/2025