کەشتیوانانی چین لە بۆشایی ئاسمان باڵی برژاو ئامادە دەکەن
بۆ یەکەمجار کەشتیوانانی چین لە وێستگەی تیانگۆنگ لە بۆشایی ئاسمان، توانیان لەڕێگەی فڕنێکی نوێوە، هاوشێوەی سەر زەوی، باڵ و گۆشتی برژاو ئامادەبکەن.
خواردنەکان بەبێ دووکەڵ دەبرژێنرێن
لە ڤیدیۆیەکدا کە لەلایەن ناوەندی ئاسمانناسی چین بڵاوکراوەتەوە، کەشتیوانەکان پیشان دەدات سەرقاڵی برژاندنی باڵی مریشکن لەگەڵ چەند پارچەیەک گۆشتدا، لە فڕنێکی تایبەتمەنددا، باڵی مریشکەکە، 28 خولەکی خایاندووە تاوەکو ئامادەبووە.
بەگوێرەی ناوەندەکە، فڕنەکە بەبێ بەکارهێنانی سیستمی کارەبای تیانگۆنگ کار دەکات و بەبێ دووکەڵ خواردنەکان دەبرژێنێت.
ئامادەکردنی خۆراک لە بۆشایی ئاسمان جیاوازە لە زەوی
ئامادەکردنی خۆراک لە بۆشایی ئاسمان زۆر جیاوازە لەسەر زەوی، جیاوازی سەرەکیشیان هێزی کێشکردنە، بەهۆی ئەوەی کەرەستە و ئامێرەکان بۆسەر زەوی دروستکراون و سەلامەت نین و ئەگەری ئاگرکەوتنەوە هەیە، لەسەر زەوی، هێزی کێشکردن ڕێگە بە پرۆسەکانی وەکو گواستنەوەی گەرمی، هەڵگرتنی خۆراک لە تاوەکان و هەبوونی شلە دەدات، بەڵام ئەمانە لە بۆشایی ئاسماندا ناتوانرێت ئەنجام بدرێن.
06/11/2025