مێگان مارکڵ دەگەڕێتەوە بۆ شاشە گەورەکە
مێگان مارکڵی هاوسەری شازادە هاری و ئەکتەری ئەمریکی جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ شاشەی سینەماکان بە ڕۆڵێکی بچوک لە فیلمێکدا کە لە لۆس ئەینجلس تۆماردەکرێت.
ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، مارکڵ رۆڵی لە " Close Personal Friends"ـدا بینیوە کە چەندین ئەکتەری بەناوبانگ ڕۆڵی تێدا دەگێڕن.
ڕۆژنامەی ڤایاریتی ئاماژەی بەوەکردووە فیلمەکە کۆمیدییە و باس لە دوو هاوسەری ئاسایی دەکات کە دوو هاوسەری بەناوبانگ دەناسن لەکاتی گەشتێکیان بۆ سانتا باربێرا.
مێگان مارکڵ پێش ئەوەی هاوسەرگیریی لەگەڵ شازادە هاری بکات بەشداریی لە سێ بەشی زنجیرەی سوتس کردووە، ماوەی حەوت ساڵە بەشداری هیچ کارێکی هونەری نەکردووە دوای ئەوەی ڕایگەیاند کە واز لە نواندن دەهێنێت.
هاری و مێگان ساڵی 2018 هاوسەرگیرییان کردووە، لە خێزانی شاهانەیی بەریتانیی جیابوونەتەوە و چوونەتە ئەمریکا، دوای ئەوەی لە بودجەی شاهانەیی بێبەشکران، دوو هاوسەرەکە یەکەم رێککەوتنیان لەگەڵ نێتفلێکس لە ساڵی 2020ـدا واژۆکرد بەرامبەر بە 100 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و دوو زنجیرەیان بەرهەمهێنا بە ناونیشانەکانی هاری و مێگان، وز ڵەڤ مێگان.
06/11/2025