جەژنی دیوالی لە هیندستان دەستیپێکرد

لە هیندستان هیندۆسەکان ئامادەکارییان کردووە و ئاهەنگ بە جەژنی دیوالی دەگێڕن لە کەناراوەکانی ڕووباری گانجیسدا.

دیوالی ئاهەنگی رووناکییە لای هیندۆسەکان، ئاماژەیە بۆ سەرکەوتنی رووناکی بەسەر تاریکی، سەرکەوتنی باشە بەسەر خراپیدا، ئەم ئاهەنگە ساڵانە ئەنجام دەدرێت و پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.

لەم ئاهەنگەدا چرای زەیتی دادەگیرسێندرێت، ماڵەکان دەڕازێندرێنەوە، جلی جوان و نوێ لەبەردەکرێت و شیرینی و دیاری دەگۆڕدرێتەوە.