بەردی بناغەی پرۆژەیەکی گرنگی ئاو لە کەرکووک دانرا
کیژان مەحمود 10/11/2025
بەچاودێری و سەرپەرشتیی پارێزگاری کەرکووک، بەردی بناغەی پرۆژەیەکی گەورەی ئاو لە کەرکووک لە گەڕەکی پەنجە عەلی دانرا.
"کۆتایی بە کێشەی کەمیی ئاو لە گەڕەکەکانی پەنجا عەلی دەهێنێت"
بە گوتەی ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک بەم پرۆژەیە کۆتایی بە کێشەی کەمیی ئاو لە گەڕەکەکانی پەنجا عەلی و دەوروبەری دێت و بە دەیان کیلۆمەتر لە شارۆچکەی خورماتووەوە ئاوی شیرین بۆ ئەو گەڕەکانە دابین دەکرێت.
25 ملیار دیناری تیا خەرجکراوە
ئاماژەی بەوەشکرد، تێچووی پرۆژەکە 25 ملیار دینارە و لە پارەی پترۆ دۆلار جێبەجێدەکرێت و ماوەی تەواوکردنیشی، 450 ڕۆژە.
بۆ جێبەجێکردنی 20 جار چوونەتە بەغداد
ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک باسی لەوەشکرد، شانازی بە پرۆژەکەوە دەکەن و دەڵێت؛ بۆ جێبەجێکردنی، 20 جار چوونەتە بەغداد و بەیەکجاری چارەسەری کێشەی ئاوی ئەو گەڕەکانە دەکات.
کیژان مەحمود
10/11/2025