چین لە ساڵێکدا زیاتر لە 31 ملیۆن ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە

نمایشکردنی ئۆتۆمبێلێکی زیرەک لە پێشانگەی جایتێکس لە ئیمارات
نمایشکردنی ئۆتۆمبێلێکی زیرەک لە پێشانگەی جایتێکس لە ئیمارات

کۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێلی چین ڕایگەیاند، فرۆشی ئۆتۆمبێل لە وڵاتەکەیان بە ڕێژەی 4.4% زیادیکردووە، هەرچەندە لە مانگی تشرینی یەکەمدا بەهۆی نوێبوونەوەی کێشە بازرگانییەکانەوە فرۆش کەمێک خاوبووەتەوە، بەڵام خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە هەڵکشاندایە.

بازاڕی فرۆش.. هەڵکشان و داکشان

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەکە، فرۆشی 10 مانگی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 4.4% بەرزبووەتەوە.

مانگی ئەیلوول باشترین مانگ بووە و فرۆش تێیدا 11.2% بازدانێکی تۆمارکردووە، بەڵام لە مانگی تشرینی یەکەمدا ڕێژەکە 15.1% دابەزیوە، کە هۆکارەکەی بۆ نوێبوونەوەی شەڕی بازرگانیی نێوان پەکین و واشنتن دەگەڕێتەوە.

ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبرید.. خواست لە زیادبووندایە

خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبرید بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە. بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، فرۆشی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە بە فرۆشتنی 250 هەزار ئۆتۆمبێل، نزیکەی سێ هێندە زیادی کردووە.

پاڵپشتیی حکومەت نهێنییەکەیە

هۆکاری سەرەکیی ئەم گەشەسەندنە دەگەڕێتەوە بۆ پاڵپشتی و هاندانی حکومەتی چین بۆ ئەم کەرتە. بڕیارە ساڵی داهاتوو حکومەت لێخۆشبوونی باج بۆ ئۆتۆمبێلە کارەبایی و هایبریدەکان کەمبکاتەوە بۆ نیوە، بۆ ئەوەی زیاتر بازاڕەکە ببوژێتەوە.

فرۆش بە ژمارە

ساڵی 2019: یەک ملیۆن ئۆتۆمبێلی (کارەبایی و هایبرید) فرۆشراوە.

ساڵی 2023: 8 ملیۆن و 100 هەزار ئۆتۆمبێلی (کارەبایی و هایبرید) فرۆشراوە.

ساڵی 2024: 11 ملیۆن و 400 هەزار ئۆتۆمبێلی (کارەبایی و هایبرید) فرۆشراوە.

بەکۆی گشتی لە ساڵی 2024 دا، چین 31 ملیۆن و 44 هەزار ئۆتۆمبێلی لە هەموو جۆرەکان فرۆشتووە.