ژیریى دەستکرد؛ ترەمپ و ڕۆناڵدۆ لە کۆشکى سپى یارى دەکەن

ترەمپ تۆمارێکی ڤیدیۆیی کە دروستکراوی ژیریی دەستکردە بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت لەگەڵ ئەستێرە پورتوگالییەکە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ یاری تۆپی پێ دەکەن.

دواى کۆبوونەوەکەى بڵاویکردووەتەوە

دۆناڵد ترەمپ، ئەم ڤیدیۆ سەیر و سەمەرەیەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس سۆشیال بڵاوکردەوەتەوە، دوای ماوەیەکی کەم لە نانخواردنی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ و محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە کە مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

کۆشکى سپیش ڤیدیۆیەکى دیکەى بڵاوکردووەتەوە

جگە لەوە کۆشکی سپی ڤیدیۆیەکی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەفسانەی تۆپی پێی جیهانی بڵاوکردووەتەوە کە بەیەکەوە بەناو ڕاڕەوێکی بەناوبانگی کۆشكەکەدا دەڕۆن و نووسیویەتی. "دوو باشرینەکانی هەموو سەردەمەکان".

کریستیانۆ بە یاوەرى بن سەلمان لە واشنتن بوو

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی تۆپی پێی پۆروتوگالی و یانەی نەسڕی سعودی بە سەردانێک لە واشنتنە و لە ئێوارەخوانێکی کۆشکی سپی دوو شەو بەر لەئێستا بەشداربوو کە دۆناڵد ترەمپ بۆ پێشوازی محەممەد سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە ڕێکیخستبوو.

جگە لە سەرۆکى فیفا ئیلۆن مەسک ئامادەبوو

لە ئێوارە خوانەکەدا ئیلۆن مەسک، سەرۆکی کۆمپانیای تێسلا، تیم هوک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ و جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی جیهانی" فیفا"  لە گەڵ ژمارەیەک لە گەورە سەرمایەدار و بەرپرسی ئەمریکی ئامادەی بوون و پاش تەواوبوونیشی ڕۆناڵد فۆتۆیەکی سێڵفی لەگەڵدا چرکاندن.

سەردانەکەی ڕۆناڵدۆ بۆ واشنتن لە کاتێکدایە، ساڵی داهاتوو مۆندیال لەو وڵاتەدا بەڕێوەدەچێت و دوایین مۆندیالى ئەستێرەى پۆرتوگالییەکە دەبێت