ڕۆبۆتێکی نوێ لە چین کارەکانی ناوماڵ ئەنجام دەدات
کۆمپانیای مایند ئۆن"MindON"ـی چین، ڕۆبۆتێکی نوێی هاوشێوەی مرۆڤی بە ناوی جی وەن G1" ڕاگەیاند، لە ڤیدیۆیەکدا دەبینرێت دەتوانێت چەندین کاری جیاوازی ناوماڵ ئەنجامبدات، هەر لە پاککردنەوەی ماڵ و لابردنی پەردە تاوەکو دەگاتە کردنەوەی دیاری و جیاکردنەوەی کەلوپەلی جیاواز.
بینەران سەریان سووڕماوە
کۆمپانیای مایند ئۆن، بەشێوەیەکی سەرەکی لە ڕاهێنانی ڕۆبۆتە زیرەکەکان بۆ ئەرکی جۆراوجۆر کار دەکات، کۆمپانیاکە مۆدێلێکی مێشک یان ژیریی دەستکردی دیزاین کردووە کە توانای ئەنجامدانی ئەرکە جیاوازەکانی ناوماڵی هەیە.
لە ڤیدیۆکەدا هیچ یارمەتییەک یان دەستکاریکردنی ڤیدیۆکە نابینرێت کاتێک ڕۆبۆتەکە کارەکانی ئەنجام دەدات، هەر ئەمەش بووەتە جێگەی پرسیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە بینەران سەریان سووڕماوە، ئایا ئەم کارانە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی و سەربەخۆ ئەنجام دەدرێن یان دەستێوەردانی مرۆڤ تێدایە.
21/11/2025