پڕۆژەی ڕووناکی؛ هاونیشتمانیان بەدەست پارەی زۆر و بێ کارەباییەوە دەناڵێنن
بەشداربووانی پڕۆژەی ڕووناکی لە سلێمانی بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر کارەباکەیان بڕا، هاوکات گلەیی لەوە دەکەن بڕێکی زۆر پارەی کارەبایان بۆ دێتەوە.
کارەبا بڕان
دوای ئەوەی دانیشتووانی چەند گەڕەکێکی سلێمانی کارەباکانیان بەستەوە بە پڕۆژەی (ڕووناکی)ـیەوە بە ئومێدی کارەبای 24 کاتژمێری، دوێنێ تووشی دۆخێکی نەخوازراو بوون. بەگوێرەی گوتەی هاونیشتمانیان بۆ کەناڵ8، زیاتر لە 6 کاتژمێر کارەبایان بڕاوە و ماڵ و گەڕەکەکانیان تا درەنگانی شەو تاریک بووە.
پارەی کارەبا
جگە لە بڕانی کارەبا، هاونیشتمانیان سکاڵایان لەسەر زۆریی پارەی پسوولەکانیان هەیە. هاونیشتمانییەک نموونەی خۆی دەهێنێتەوە و دەڵێت:
مانگەکانی پێشوو: تەنیا 18,000 دیناری بۆ دەهاتەوە.
ئەم مانگە: سەرەڕای ڕەچاوکرنی کەمی بەکارهێنان، پارەکەی بۆ بووەتە 120,000 دینار.
داواکاریی خەڵک
بەهۆی ئەوەی متمانەیان بە کارەبا نەماوە بۆ گەرمکردنەوە و نرخەکەشی گرانە، هاونیشتمانیان داواکارییەکیان ئاراستەی حکومەت کردووە:
نرخی نەوتی ماڵان هەرزان بکرێت.
خەڵک بتوانن وەک جێگرەوەی کارەبا، نەوت بۆ گەرمکردنەوە بەکاربهێنن.
24/11/2025