بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە کردار ڕووبەڕووی توندوتیژی دژی ژنان دەبینەوە
کەناڵ8 25/11/2025
لە ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، وەک داکۆکیکارێکی سەرسەخت بۆ پاراستنی ماف و هێنانەدی خواستەکانی ژنان دەمێننەوە.
بەڵێنی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی
سەرۆکی یەکێتی جەخت دەکاتەوە کە تەنیا بە قسە نا، بەڵکو "بە کردار" ڕووبەڕووی هەموو ئەوانە دەبنەوە کە دەبنە مایەی بێزارکردن و ئەنجامدانی توندوتیژی بەرامبەر ژنان. ناوبراو دەڵێت: "لە هەر شوێنێک پێویست بکات، پارێزەری مافەکانیان دەبین".
پێگە و ڕۆڵی ژنان
لە بەشێکی پەیامەکەدا ئاماژە بە ڕۆڵی مێژوویی و هەنووکەیی ژنان کراوە:
- ژنان بەشێکن لە سەروەری و شانازییەکانی گەلەکەمان.
- ڕۆڵیان لە پێشخستنی کۆمەڵگە و نەخشی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا دیار و بەرچاوە.
- بە شکۆوە یادی ئەو ژنە بوێرانە دەکرێتەوە کە پێشڕەوایەتییان کردووە و قوربانییەکانیان جێگەی شانازییە.
پشتیوانیی یەکێتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا سیاسەتی حزبەکەی بەرامبەر ژنان دووپات دەکاتەوە و دەڵێت: "یەکێتی هەمیشە پاڵپشتی ژنان دەبێت و هاوکار دەبێت بۆ هێنانە پێشەوەی زیاتری ژنان لە تەواوی کایەکاندا".
54.2s
کەناڵ8
25/11/2025