پیسبوونی هەوا دەوامی لە 16 پارێزگای ئێران ڕاگرت

ساڵانە 58 هەزار ئێرانی بەهۆی پیسبوونی هەوا گیان لەدەست دەدەن
ساڵانە 58 هەزار ئێرانی بەهۆی پیسبوونی هەوا گیان لەدەست دەدەن

بەهۆی خۆڵبارین و پیسبوونی هەوا، لە 16 پارێزگای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەوامی بەشێک لە خوێندنگە و دامەزراوە حکومییەکان ڕاگیرا.

دیاترین شوێنەکان

ڕاگرتنى دەوامەکە، پارێزگاکانی ورمێ، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، ئیسفەهان، ئەلبورز، تاران و زنجان و 10 پارێزگای دیکەى گرتووەتەوە.

هەوای تاران لە دۆخی سووری مەترسیداردایە

دوو ڕۆژ لەمەوبەر کۆنترۆڵی کوالێتی هەوای تاران ڕایگەیاند، ڕێژەی کوالیتی هەوای پارێزگاکە گەیشتووەتە پلەی 145 بەوەش هەواکە لە دۆخی سووری مەترسیداردایە.

هۆشداری تەندروستیی ئێران

پێشتریش تەندروستیی ئێران هۆشداری لە بەردەوامی پیسبوونی هەوای وڵاتەکەی داوە و ڕایگەیاند، ساڵانە 58 هەزار ئێرانی بەهۆی پیسبوونی هەوا گیان لەدەست دەدەن و زیانی زیاتر لە 16 ملیۆن دۆلاریشیان بەر دەکەوێت.

هۆکارەکانی پیسبوونی هەوای ئێران

هۆکارەکانی پسبوونی هەوا لە ئێران، بۆ گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا، دوکەڵی کارگەکان، ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی کۆن دەگەڕێتەوە.