هەولێر میوانداریی سێیەمین لووتکەی پیشەگەری دەکات؛ پێشبینیی 500 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان دەکرێت

لە لوتکەی پیشەگەریی هەولێر 33 گرووپ هۆڵدینگ و 50 کۆمپانیا بەشدارن
لە لوتکەی پیشەگەریی هەولێر 33 گرووپ هۆڵدینگ و 50 کۆمپانیا بەشدارن

دوای ئەوەی دوو ساڵی ڕابردوو لە دوبەی بەڕێوەچوو، ئەمڕۆ شاری هەولێر میوانداریی سێیەمین لووتکەی کۆڕبەندی "بوون بە پیشەگەری نێودەوڵەتی" دەکات و دەیان کۆمپانیای گەورە تیایدا بەشدارن.

33 گرووپ هۆڵدینگ و 50 کۆمپانیا بەشدارن

لووتکەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ (1 و 2ـی کانوونی یەکەم) بەردەوام دەبێت. لەم کۆڕبەندەدا 18 گرووپ هۆڵدینگی بیانی و 15 گرووپ هۆڵدینگی ناوخۆیی، لەگەڵ 50 کۆمپانیای گەورە و مامناوەند بەشدارن.

قەبارەی وەبەرهێنان بۆ نیو ملیار دۆلار دەڕوات

بەگوێرەی ئامارەکان، قەبارەی وەبەرهێنان لەم لووتکەیەدا گەشەسەندنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. لە ساڵی 2023 بە بەهای 100 ملیۆن دۆلار و لە ساڵی 2024 بە بەهای 350 ملیۆن دۆلار ئاڕاستەی وەبەرهێنان کراوە.

پێشبینییەکانی ئەمساڵ

بۆ ئەمساڵیش کۆمپانیاکان و گرووپ هۆڵدینگەکان ئامادەییان دەربڕیوە بە بەهای 275 بۆ 500 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان ئەنجام بدەن، کە بەرزترین ئاستە بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو.