لەبەر ئەم شەش هۆکارەیە پێویستە شێدارکەرەوەی پێست بەکاربهێنیت
گران جاف 01/12/2025
زۆرجار دەبیستین کە پێویستە رۆژانە شێدارکەرەوە بۆ پێستمان بەکاربهێنین، بەڵام بۆچی؟ سوودەکانی چین؟ لەم راپۆرتەدا بە کورتی باس لە سوودەکانی بەکارهێنانی شێدارکەرەوە بۆ پێست کراوە.
سوودەکان
- شێدارکردنەوە: بەکارهێنانی شێدارکەرەوە رێگریدەکات لە وشکبوونەوەی پێست، ئەمەش وادەکات پێست بە نەرمی بمێنێتەوە، هاوسەنگیی شێداریی پێست دەپارێزێت و بریقەیەکی جوان بە پێستەکە دەدات، هەربۆیە کەسەکە تووشیی قڵیشان و زبربوون نابێت و بە تەندروستی دەمێنێتەوە
- چینێکی پارێزەرە: شێدارکەرەوە شێی ناو پێست دەهێڵێتەوە و رێگری لە لەدەستدانی شلەمەنی دەکات کە بۆ تەندروستیی پێست گرنگە، ئەمەش وادەکات وەکو چینێکی پارێزەر لەسەر پێستەکە کاربکات و پێست لە هەستیاربوون، زیبپکە، سووربوونەوە و پەڵەی پێست بپارێزێت.
- دژەپیرییە: وشکبوونەوەی پێست بە ئاسانی چینی پارێزەری پێست لەناودەبات و زوو پێستەکە تووشی زەبر دەبێت، و زوو نیشانەکانی پیری وەکو چرچبوونی پێست لە کەسەکەدا دەردەکەوێت. هەربۆیە بەکارهێنانی شێدارکەرەوە دژەپیرییە و رێگری لەم وشکبوونەوەیە دەکات و پێستەکە بە گەنجی دەهێڵێتەوە.
- نەرمکردن: شێدارکەرەوە قڵیشە بچوکەکانی سەر پێست دادەپۆشێت و پێستەکە ساف دەکات، هەروەها پێست لە لێکخشان دەپارێزێت و ناهێڵێت پێستەکە زبر یان ناهاوسەنگ ببێت.
- هێمنکەرەوەیە: شێدارکەرەوە دەتوانێت ئەو پێستانەی زیانیان پێگەیشتووە یان هەستیارن هێمنبکاتەوە و تەندروستییان بپارێزێت.
- رێگریدەکات لە دروستبوونی زیپکە: بەکارهێنانی شێدارکەرەوە بۆ هەموو کەسێک گرنگە تەنانەت ئەو کەسانەشی کە پێستیان چەورە، چونکە ئەگەر کەسێک پێستی بەگوێرەی پێویست شێدار نەبێت، ئەوا چەوریی زیاتر دەردەدات، پاشان چەورییەکە لە کونیلەکانی پێستدا کۆدەبێتەوە و دەبێتەهۆی دروستبوونی زیپکە.
گران جاف
01/12/2025