ئەردۆغان ڕێگە نادات ئەکتەرێکی تورک لە هاوسەرەکەی جیا ببێتەوە
ژیلە نەجات 06/12/2025
هونەرمەندی تورک سینان ئەکجیل رایگەیاند کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لەوە کردووەتەوە کە نابێت جیا ببێتەوە چونکە دەبێتە نمونەیەکی خراپ بۆ گەنجان.

ئەکجیل دەڵێت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەشێوەی ئامۆژگاری پێی گوتووە، ئەویش ئامۆژگارییەکەی لەگوێ گرتووە و لەگەڵ هاوسەرەکەیدا ڕێککەوتوون و بڕیاریانداوە کە جیابوونەوەکەیان تاوەکو ساڵێکی دیکە دوابخەن، بەڵام وەکو دەڵێت هەر جیادەبنەوە چونکە هاوسەرگیرییەکەیان سەرکەوتوو نەبووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەردۆغان قایلی کردووە تاوەکو ساڵێکی دیکە جیابوونەوەکەیان دوابخەن، چونکە قسەکانی زۆر جێگەی بڕوا بووە، بەڵام ئاواش هەر دڵنیان کە جیادەبنەوە چونکە هاوسەرگیرییەکەیان سەرکەوتوو نییە.
ژیلە نەجات
06/12/2025