پەیمانگەی پانتۆن ڕەنگی ساڵی 2026ـی هەڵبژارد
لە ئێستاوە ئەو ڕەنگە دیاریکراوە کە پێشبینی دەکرێت ببێتە ترێندی ساڵی نوێ و جیهانی مۆدە داگیربکات.
پەیمانگەی (ڕەنگی پانتۆن) ڕەنگە ترێندەکان پێشبینی دەکات
ئەمەش لەلایەن پەیمانگەی (ڕەنگی پانتۆن)ـەوە دەبێت، کە وەکو پێشەنگ لە ڕەنگ و پێشبینی ترێندەکان و ڕاوێژکاری براندەکان ناسراوە، هەموو ساڵێک ڕەنگێک هەڵدەبژێرێت و وەکو ڕەنگی ساڵ دیاریدەکات.

ڕەنگی سپی ترێندی ساڵی نوێیە
بەپێی ئەم پەیمانگەیە، ڕەنگی سپی لە پلەی یەکەمی ڕەنگە ترێندەکانی ساڵی 2026ـە، تەنانەت ڕەنگی ساڵە، ئەو سپیەش ناوی "کڵاود دانسەر"،. کە بە "سپییەکی نەرم و هاوسەنگ کە هەستێکی ئارامی دەگەیەنێت" وەسف دەکرێت.
لیتریس ئایسمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پەیمانگەکە لەبارەی هەڵبژاردەنی ڕەنگەکەوە بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە، لەکاتێکدا کە تەکنەلۆجیا زاڵبووە بەسەر ژیانی ڕۆژانەدا و سەرقاڵی کۆمەڵگە، ڕەنگی سپیی کلاود دانسەر دەبێتە هێورکەرەوە و یارمەتی خەڵک دەدات دووبارە گرنگی بیرکردنەوە بدۆزنەوە.
"پەیوەستە بە سەرەتایەکی نوێوە"
ئایسمان گوتیشی ڕەنگەکە "پەیوەستە بە سەرەتایەکی نوێوە" و "ڕەنگدانەوەی ئارەزووی ئێمەیە بۆ دەستپێکێکی نوێ."
لە ساڵی 1999ـەوە ئەم پەیمانگەیە دەستیکردووە بە هەڵبژاردنی ڕەنگی ساڵ، بۆ هەڵبژاردنی ڕەنگی ساڵ، شارەزایان لە پەیمانگەکە لێکدانەوە دەکەن بۆ ئاڕاستەی کولتووری و سیاسی و ستایل، خێزانێکی ڕەنگ هەڵدەبژێرن، پاشان جەخت لەسەر پلەیەکی دیاریکراوە دەکەنەوە.
06/12/2025