لە ژاپۆن گۆشتی ورچ دەکرێتە ژەمەخواردن

چێشتخانەیەک لە ژاپۆن گۆشتی ئەو ورچە کێوییە قاوەییانە دەکاتە ژەمە خواردن کە هێرشیان کردووەتە سەر مرۆڤەکان و بەهۆیەوە کوژراون.

ورچەکان هێرشی کوشندەیان دەکردە سەر ژاپۆنییەکان

لە ساڵی 2025ـدا ژاپۆنییەکان بەڕێژەیەکی زۆر ڕووبەڕووی هێرشی کوشندەی ورچە کێوییەکان بووەنەوە و وایلێهاتبوو هێزی ئەمنی دەخرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ مامەڵەکردکردن لەگەڵ ئەم کێشەیەدا، ئیتر چەندین ورچ بەهۆی ئەم هێرشانەوە کوژران.چێشتخانەیەکیش ئەم هەلەی قۆستووەتەوە و هاتووە گۆشتەکەیان دەکاتە ژەمێکی خۆش و بەتام و بە کڕیاری دەفرۆشێت.

چێشتخانەکە لە شوێنێکە ورچی زۆرە
چێشتخانەکە ناوی "لییە کانیکیۆس"ـە و لە ناوچەیەکە کە ورچی زۆرە، چەند ساڵێکە ژەمی گۆشتی ورچ دەفرۆشرێت بەڵام ئەمساڵ ڕێژەی ژەمەکەی زیاتر کردووە چونکە گۆشتی ورچی زیاتر دەستدەکەوێت.
ئەم چێشتخانەیەش هاتووە گۆشتی ئەو ورچانە بەکاردەهێنیت کە هێرش دەکەنە سەر خەڵک و هێزە ئەمنییەکان بە ناچاری دەیانکوژن تاوەکو گۆشتەکەیان بە زایە نەچێت.

"هیوادارم بتوانین سوود لە ورچە کوژراوەکان وەربگرین"
چێشتلێنەرەکە دەڵێت: هیوادارم توانیبێتمان بەم هەنگاوە سوود لە ژیانی ئەو ورچە ببینین و بەزایەی نەدەین.
هەروەها ئەم چێشتلێنەرە کە کە بەتوانایە لە لێنانی گۆشتی ئاژەڵە کێوییەکاندا دەڵێت: خەڵک وادەزانن گۆشتی ورچی قاوەیە توندە و تامێکی قورسی هەیە، بەڵام لەڕاستیدا وانییە و کاتێک تاقی دەکەنەوە دەزانن کە تامەکەی خۆشە و ناسکی