ئەورووپا 120 ملیۆن یۆرۆ سزای ئێکس دەدات؛ یاسا دیجیتاڵییەکانی پێشێلکردووە
بەهزاد ئەحمەد 06/12/2025
بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسا دیجیتاڵییەکان، یەکێتیی ئەورووپا یەکەم سزای بە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ بەسەر پلاتفۆڕمی ئێکسی ئیلۆن مەسکدا سەپاند.
هەموو کەسێک دەتوانێت بیکڕێت
تۆماس ڕێگنیر، گوتەبێژی یەکێتیی ئەوروپا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێمای ناسێنەرە شینەکەی ئێکس "ڤێریفیکەیشن" بەکارهێنەران چەواشە دەکات، چونکە هەموو کەسێک دەتوانێت بیکڕێت و بەبێ سانسۆڕ زانیاریی بڵاوبکاتەوە.
ئێکس شکستی هێناوە
گوتەبێژی یەکێتیی ئەوروپا گوتیشی، "ئێکس شکستی هێناوە لە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی ڕیکلامەکان و دابینکردنی دەستڕاگەیشتن بە داتای گشتی بۆ توێژەران بەگوێرەی یاسا دیجیتاڵییەکانی یەکێتیی ئەورووپا".
بەهزاد ئەحمەد
06/12/2025