وڵاتان بەهۆی ئیسرائیلەوە بایکۆتی یۆرۆڤیژن دەکەن
بەهۆی بەشداریکردنی ئیسرائیل لە بۆنەی موزیکیی یۆرۆڤیژن، بەشێک لە ئەندامە سەرەکییەکانی بۆنەکە ڕەتی دەکەنەوە بەشداریی بکەن.

چەند جارێک لەسەر چارەنووسی ئیسرائیل کۆبوونەوە
لەماوەی ڕابردوودا، بەهۆی ئەو دۆخە سەربازییەی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە دروستی کردبوو، زۆربەی وڵات و ئەندامانی یۆرۆڤیژن لە ئەوروپا، بڕیاریان دا ئیسرائیل لە بۆنەکە دووربخرێتەوە، بەڵام پاش کۆبوونەوە بۆ جارێکی دیکە، بڕیار درا ئیسرائیل نوێنەری خۆی لە بۆنەکەدا هەبێت.

چوار وڵات بایکۆتیان ڕاگەیاندووە
ئەم بڕیارە کاریگەریی لەسەر بەشێک لە وڵاتە بەشداربووەکان دروستکرد، چوار وڵاتی ئەندام لە بۆنەکەدا، ڕەتیان کردەوە بەشداریی بکەن و بایکۆتی فەرمییان ڕاگەیاند، لەوانە: ئیسپانیا و هۆڵەندا.

کەی بەڕێوەدەچێت؟
بڕیارە ئایاری داهاتوو لە ڤیەننا، خولی 70ـەمینی بۆنەی موزیکیی یۆرۆڤیژن بە بەشداریی زۆرینەی ئەندامانی بۆنەکە و لەناویاندا ئیسرائیل بەرێوەبچێت و تیایدا خۆشترین دەنگی ئەوروپا دەستنیشان بکرێت.

08/12/2025