وەزیرانی ناوخۆی ئەوروپا تووندکردنەوەی سیاسەتی کۆچبەرییان پەسەند کرد
وەزیرانی ناوخۆی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لەژێر گوشاری ڕاستڕەوە توندڕەوەکاندا ڕێوشوێنەکانی تووندکردنەوەی سیاسەتی کۆچبەران و دامەزراندنی ناوەندەکانی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانیان پەسەند کرد.
دیاترین بڕگەکانی یاساکە
لە کۆبوونەوەیەکدا لە برۆکسلی بەلجیکا، دەنگ لەسەر سێ بڕگەی یاسایی درا، کە ئەمساڵ لەلایەن کۆمیسیۆنی ئەوروپاوە پێشکەشکرابوون، بە ئامانجی ڕێکخستنی هاتن و دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران، بڕگەکان پێکهاتوون لە کردنەوەی ناوەندەکانی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران بۆ دەرەوەی سنوورەکانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ئەو کۆچبەرانەی داواکاریی پەنابەرییان ڕەتکراوەتەوە.
سەپاندنی سزای توند
سەپاندنی سزای توندتر بەسەر ئەو کۆچبەرانەی ڕەتیدەکەنەوە خاکی ئەوروپا بەجێبهێڵن، یەکێکی دیکەیە لە بڕگەکان لەڕێگەی درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرکردنیان، جگە لە ناردنەوەی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتانەی لێیەوە نەهاتوون و تیایدا لەدایک نەبوون، بەڵام ئەوروپا بە سەلامەتیان دەزانێت.
هاتنی کۆچبەران بەڕێژەی لە20% کەمیکردووە
لەکاتێکدا کەمبوونەوەی هاتنی کۆچبەران بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی 20%، بەڵام فشاری ڕاستڕاوەکان لە سەرانسەری یەکێتیی ئەوروپا بەردەوامە بۆ تووندترکردنەوەی ڕێوشوێنەکانی کۆچبەری، سەرەڕای ئەوەی پارتە چەپەکان، رێکخراوە ناحکومییەکان و ڕێکخراوەکانی پاراستنی کۆچبەران سەرکۆنەی ئەو ڕێوشوێنانە دەکەن و بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناویدەبەن.
گومانی فەڕەنسا و ئیسپانیا
هەرچەندە فەڕەنسا و ئیسپانیا گومانیان لە یاساییبوون و کاریگەریی بەشێک لەو ڕێکارانە دەربڕی، بەتایبەت ناوەندەکانی دیپۆرتکردنەوە، کە پێشتر لەلایەن چەند وڵاتێکەوە هەوڵی بۆ دراوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا، کە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان تێیدا زۆرینەن، داوای خێراکردنی هەنگاوەکان دەکەن و دەیانەوێت ئەو بڕیارانە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
08/12/2025