ناوی نوێ بۆ لیستی کەلەپووری جیهانیی ڕێکخراوی یونسکۆ زیاد دەکرێت
ژمارەیەک لە پارچە و پێویستییە کەلەپوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هاوتای چەندین پارچەی دیکەی جیهانی، بەربژێرن بۆ تۆمارکردن لە لیستی کەلەپووری یونسکۆ.

لیستەکە فەرمییە
بە فەرمی، لیستی بەربژێرانی ساڵی 2025 بۆ کەلەپووری مەعنەویی ڕێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاوکراوەتەوە و تیایدا چەند پارچە و پێویستییەکی کەلەپووریی و کولتووریی مەعنەویی کێبڕکێیانە بۆ تۆمارکردن.

خواردن، موزیک و جلوبەرگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تیادایە
هەریەک لە بەشتی خلیجی، خواردنی کوشەریی میسڕی و هۆنراوەی موزیکیی یەمەنی، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە کێبڕکێیانە لەگەڵ 65 کەلەپووری جیاوازی دیکەی جیهانی بۆ تۆمارکردن لە لیستەکەدا.

78 وڵات کەلەپووری خۆیان پێشکەش کردووە
ئەمساڵ بەشێوەیەکی گشتی 68 کەلەپووری جیاواز لە 78 وڵاتی جیاوازەوە، گەیشتوون بە قۆناغی دەستنیشانکردن و هەڵبژاردن، چاوەڕوانی لیژنەی تایبەتمەندی ڕێکخراوی یونسکۆن تاوەکو بڕیاری کۆتایی لەسەر هەڵبژاردنیان بدات.
لە دیارترین کەلەپوورە بەشداربووەکان بریتین لە: سەمای کواتیتۆی ئەرجەنتینی، خوانی ئیتاڵی، فێستیڤاڵی دیوالیی هیندی و گەرماوی مەلەکردنی ئایسلەندی.

10/12/2025