چی ڕوودەدات لە جەستە دوای تەمەنی 40 ساڵ؟

ا.د دیار محمد صدیق رشید

دوای تەمەنی 40 ساڵ ئەم گۆڕانکارییانە بە شێوەی زانستی ڕوودەدەن:

  1. کەمبوونەوەی خێرای ماسۆلكە
  2. خاو بوونەوەی سووتاندنی جەستە (میتابۆلزم)
  3. زیادبوونی چەوری ناوخۆیی، بە تایبەتی لە ناوچەی سک .
  4. کەمبوونەوەی هۆرمۆنی پیاوانە و هۆرمۆنی گەشە
  5. کەمبوونەوەی قەبارەی ئێسکەکان.
  6. زیادبوونی مەترسی شەکر، فشاری خوێن و چەوری خوێن.
    بۆیە: دوای چل ساڵ، خواردن تەنها بۆ چێژ نییە، بەڵکو بۆ تەندروستی و مانەوەی هێزە.
    یاساکانی زێڕین بۆ خواردن دوای تەمەنی 40 ساڵ
  7. پرۆتین بنەمای سەرەکیە
    پرۆتین گرنگە بۆ پاراستنی ماسولکەکان و ڕێگری داڕمان.
    سەرچاوەکانی باش: مریشک، ماسی، هێلکە، فاسولیا، نیسک، شیر، ماست، پەنیر
    ڕێژەی پێویست: 1.2 بۆ 1.6 گرام پرۆتین بۆ هەر کیلۆگرامێک لە کێشی جەستە لە ڕۆژێکدا.
  8. کەمکردنەوەی شەکر و کاربۆهای درووستکراو
    دوای چل ساڵ جەستە شەکر زوو هەڵدەگرێت و وەک چەوری هەڵیدەگرێت.
    پێویستە کەم بکرێنەوە: شەکری سپی، نان و شیرینی، نانی سپی، ئاوی میوەی درووستکراو
    جێگریکردنەوە بە: شوفان، نانی خاوەن، برنجی قاوی، پەتاتەی کوڵاو
  9. چەوری تەندروست پێویستە
    چەوری تەندروست دوژمنی دڵ نییە، بەڵکو یارمەتی دڵ و هۆرمۆنەکان دەدات.
    چەوری باش: زەیتی زەیتوون، بندق و بادەم، ئەڤۆکادۆ، ماسی
    پێویستە دووربین لە: خواردنی سورەوکراو،ڕۆنر خۆماڵی، چەوری سووتاو
  10. ئاو خواردن بنەمای گەنجی دوای چل ساڵە
    2.5 بۆ 3 لیتر ئاوی خواردن لە ڕۆژێکدا پێویستە یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان دەدات، پێست باشتر دەکات و وزە زیاد دەکات
  11. ڤیتامینە گرنگەکان دوای تەمەنی 40 ساڵ
    ڤیتامینی D بۆ ئێسکان و بەرگری
    B12 بۆ مێشک و وزە
    ئۆمیگا 3 بۆ دڵ و جومگە
    مەگنێسیۆم بۆ خەو و ماسولکە
    زینک بۆ هۆرمۆن و بەرگری
    نموونەی سیستەمی خواردن بۆ یەک ڕۆژ دوای چل ساڵ
    نانی بەیانی:
    دوو هێلکەی کوڵاو، یەک پارچە نان، سەوزە، چا یان قاوە بێ شەکر
    نانی نێوان:
    یەک میوە و چەند دانە بادەم
    نانی نیوەڕۆ:
    مریشک یان ماسی برژاو برنجی یان پەتاتە زولاتەی سەوز + زەیتی زەیتوون
    نانی عەسر:
    ماست یان شیر دوو دانە خورما
    نانی ئێوارە:
    هێلکە یان پەنیر سەوز تەنها بێ نانی قورس
    چەند جار بخۆین دوای چل ساڵ؟
    سێ نانی سەرەکی یەک تا دوو نانی نێوان خواردن پێش خەوتن قورسه و پێویست نییە
    وەرزشە پێویستەکان دوای چل ساڵ
    وەرزشی ئاسن بە ئاگاداری گەشتکردنی خێرا وەرزشی
    دووربین لە: بازدان بە توندی بارێکی زۆر قورس وەرزش بێ گەرم کردن
    شەش هەڵەی مەترسیدار دوای چل ساڵ:
  12. پشتگوێخستنی پرۆتین
  13. زۆربوونی شەکر
  14. کەمبوونی خەو
  15. بەجێهێشتنی وەرزشی ئاسن
  16. کەمبوونی خواردنی ئاو
  17. دانیشتنی درێژ
    بەکورتی گرنگ:
    دوای چل ساڵ نابێت بۆ قەبارەی ماسول تەنها بیر بکەیتەوە بەڵکو بۆ: تەندروستی هێزی کارکردن جومگەی تەندروست دڵی بەهێز کێشی هاوسەنگ

بەشی دووەم …….
گرنگی وەرزش، خواردن و خەو لە پاراستنی تەندروستی و گەنجی
لە ڕوانگەی زانسەی فیسیۆلۆجیا و تەندروستی مرۆڤ، یەک فاکتەرێک ناتوانێت جەستەی مرۆڤ بە تەواوی پارێزێت، بەڵکو سێ بنەمای سەرەکی هەن کە پێکەوە سیستەمی مانەوە، گەشە و گەنجی دروست دەکەن، ئەوانیش:

  1. وەرزشکردن
  2. خواردنی تەندروست
  3. خەوی باش و ڕێک
    یەکەم: وەرزشکردن و کاریگەرییەکانی لەسەر ماسول و ئێسک
    وەرزشکردن بە شێوەی زانستی و بەردەوام:
    پانای ماسولەکان دەپارێزێت و ڕێگری لە داڕمانیان دەکات
    هێزی ئێسکەکان زیاد دەکات و مەترسی شکاندن کەم دەکات
    هۆرمۆنی گەشە و هۆرمۆنی پیاوانە بەرز دەکات
    نەخۆشی دڵ، شەکر و فشاری خوێن کەم دەکات
    توانای کارکردنی مێشک بەرز دەکات
    لە زانستدا بە ڕوونی دەڵێن: وەرزش تەنها بۆ دابەزاندنی کێش نییە، بەڵکو بۆ مانەوەی سیستەمی هەناسە، دڵ، مێشک، ماسول و ئێسکەکانە.
    دووەم: خواردن و ڕۆڵی زۆر گرنگی لە گەشە و چاکسازی
    خواردن تەنها بۆ تێرکردن نییە، بەڵکو بۆ:
    نۆژەنکردنەوەی ماسولەکان
    دروستکردنی هۆرمۆن
    پاراستنی ئێسکەکان
    بەرزکردنەوەی بەرگری جەستە
    هێنانەوەی وزە بۆ مێشک و ماسولکە
    خواردنی هەڵە و شێوەی خواردنی نادروست ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆکاری:
    چەوری زۆر
    شەکر
    فشاری خوێن
    لاوازی ماسول و ئێسک
    و دڵ و مێشک
    سێیەم: خەو و کاریگەرییە فیسیۆلۆجیەکانی
    خەو کاتێکە جەستە:
    ماسولەکان چاک دەکاتەوە
    هۆرمۆنی گەشە دەریدەدات
    سیستەمی مێشک دڵنیایی دەبینێت
    بەرگری جەستە نوێ دەبێتەوە
    کەمبوونی خەو، ڕاستەوخۆ پەیوەندی هەیە بە:
    لەناچوونی هێزی ماسول
    زیادبوونی چەوری
    لاوازبوونی مێشک
    زیادبوونی مەترسی نەخۆشی دڵ
    گرێدانی ئەم سێ بنەمايە بە تەمەنی 40+
    دوای تەمەنی 40 ساڵ، بەهۆی گۆڕانکاری هۆرمۆنی و خاو بوونەوەی میتابۆلزم:
    وەرزش نابێت بوەستێت
    خواردن نابێت بێ ڕێگولیشن بێت
    خەو دەبێت ڕێکبێت
    بەردەوامی لەسەر ئەم سێ هۆکارە دەتوانێت مرۆڤ:
    لە تەمەنی 40 بگەیەنێتە ئاستی کارایی 30 ساڵ
    جەستەی بەهێز، هۆشیار و نەخۆشینەهاتوو بهێڵێتەوە
    ژیانی بەتەمەن و بەهێزی زیاتری بۆ دروست بکات
    کورتەی زانستی
    وەرزش، خواردن و خەو پێکەوە تریانگڵی مانەوە و گەنجی مرۆڤن.
    هەر کەسێک لێیان پشتیوانی بکات، دەتوانێت تەمەنی تەواو لە هێز، هۆشیاری و تەندروستی بژیت.