"ڕاپۆرتەکە دەدرێتە قوباد تاڵەبانی"

جێگرى پارێزگارى سلێمانى ئەنجامی سەرەتایی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا دەکات و دان بەوەدا دەنێت کە "کەمتەرخەمی" هۆکارێک بووە بۆ زیادبوونی قەبارەی زیانەکان.

ڕاپۆرتەکە دەچێتە بەردەم قوباد تاڵەبانی

شاهۆ عوسمان، جێگرى پارێزگارى سلێمانى لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا لە چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لە چەند کاتژمێرى داهاتوودا ڕاپۆرتى کۆتایی لیژنەى لێکۆڵینەوە لە لافاوەکە دەدرێتە قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکوەزیران و لە نزیکترین کاتدا بڕیارى پێویستى لەبارەوە دەدرێت.

"کەمتەرخەمی هەبووە"

لەبارەى هۆکارەکان، شاهۆ عوسمان دانی بەوەدا نا کە "لە ڕووداوەکەدا کەمتەرخەم هەبووە."

جێگری پارێزگار ڕوونیکردەوە: "ڕاستە ڕووداوەکە سرووشتی بووە، بەڵام دەکرا هەندێک ئامادەکارى بکرایە بۆ ئەوەى زیانەکان بەو ئاستە نەبووایە."