کاریگەریی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان نرخەکانی لە هەرێمى کوردستان بەرزکردەوە

دوای داخستنی بۆرسەی ئاسیا، نرخی کانزا بەهادارەکان لە جیهان و هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی پێوانەییان تۆمار کرد و مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە 855 هەزار دینار.

هۆکاری بەرزبوونەوەکە

لە بۆرسەى جیهانى یەک ئۆنسە زێڕ بە چوار هەزار و 300 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت و یەک کیلۆ زێڕ گەیشتووەتە 138 هەزار و 261 دۆلار.

شارەزایان هۆکاری ئەم بەرزبوونەوەیە بۆ بڕیاری کەمکردنەوەى سوودى بانکى ناوەندیی ئەمریکا و زیادبوونی خواستى جیهانى بۆ کانزا زەردەکە دەگەڕێننەوە.

نرخەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

کاریگەریی بازاڕە جیهانییەکان نرخەکانی لە ناوخۆش بەرزکردەوە و بەم شێوەیەی خوارەوە مامەڵەیان پێوە دەکرێت:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24: 972,000 دینار.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21: 855,000 دینار.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18: 730,000 دینار.

یەک لیرەى خەلیجى: 895 دۆلار (کە دەکاتە یەک ملیۆن و 279 هەزار دینار).

بازاڕی زیو گەرمە

هاوشێوەى زێڕ، کانزای زیویش بەرزبوونەوەى تۆمار کردووە و نرخەکان بەم شێوەیەن:

لە جیهاندا: یەک ئۆنسە بە 61 دۆلار و 96 سەنتە و یەک کیلۆ بە هەزار و 992 دۆلارە.

لە ناوخۆدا: یەک ئۆنسە بە 65 دۆلارە و یەک کیلۆ بە دوو هەزار و 25 دۆلارە.