ئەیوب عەلی و گارە سازگار بەرهەمێک بۆ ئاڵای کوردستان بڵاودەکەنەوە
هەردوو هونەرمەند ئەیوب عەلی و گارە سازگار بەم نزیکانە بەرهەمێک بڵاودەکەنەوە بەناوی ئاڵا، کە بەرهەمێکی نیشتمانییە و لە ئێستادا کارەکانی تەواو بووە.
لە ڕۆژی ئاڵادا بڵاویدەکاتەوە
لەماوەی ڕابردوودا ئەیوب عەلی بە کەناڵ8ـی گوت، ئەم بەرهەمە لە ڕۆژی ئاڵادا بڵاودەکاتەوە و بەرهەمێکی نیشتمانیی و تایبەتە.
بەرهەمەکە نیشتمانییە
وتیشی، بە دڵ و بەگیان کاریان بۆ کردووە و چاوەڕێ دەکەن وەکو گۆرانی کوردم دەنگدانەوەی هەبێت و بچێنە ناو خەڵکەوە چونکە بابەتی گۆرانییەکە نیشتیمانییە، وەکو لە پێشووتردا بۆ کەناڵ8 ڕوونی کردەوە، لە ئێستادا سەرنجی بەرهەمەکانی لەسەر بابەتی نیشتمانییە و بە کۆنسێرت و گۆرانییەکانی هەوڵی بەجیهانییکردنی موزیکی کوردی دەدات.
لێرەوە بینەری ئەو ڤیدیۆکورتە ببە کە ئەیوب عەلی بۆ ڕاگەیاندنی گۆرانییەکە بڵاویکردووەتەوە:
https://www.instagram.com/reel/DSKzD18iJtn/?igsh=MWtjcHhtN3B0cjhldw%3D%3D
13/12/2025