زیانی دووکاندارەکانی چەمچەماڵ تۆمار کراوە و قەرەبوو دەکرێنەوە

نوێنەری بەشێک لە دووکاندارانی چەمچەماڵ زانیاری لەبارەی تۆمارکردن و قەرەبووکردنەوەی زیانەکان دەخاتەڕوو، وردەکارییەکەشی بەم شێوەیەیە:

تۆمارکردنی زیانەکان

لیژنەیەکی تایبەت پێکهێنراوە و سەردانی شوێنەکەی کردووە، لیژنەکە سەرجەم ئەو زیانانەی تۆمارکردووە کە بەر دووکانەکان کەوتوون.

خەمڵاندن و قەرەبووکردنەوە

ئێستا پڕۆسەی خەمڵاندن بۆ بڕی زیانەکان دەستیپێکردووە و بڕیاریش دراوە کە سەرجەم ئەو دووکاندارانە قەرەبوو بکرێنەوە.

پاککردنەوەی شوێنکارەکان

دووکاندارەکان دەستیان بە پاککردنەوەی دووکانەکانیان کردووە و لە ئێستادا سەرقاڵی ئاسایی کردنەوەی دۆخی کاسبییانن.

هۆکاری دواکەوتن

بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ماڵەکان زیانیان بەرکەوتبوو و تیمەکان سەرقاڵی ئەوان بوون، پرۆسەی پاککردنەوەی دووکانەکان کەمێک دواکەوتووە.