گەیشتە سەرووى "نـیـو تـرلـیـۆن" دۆلار

ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمریکی، بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردە داراییەکان و سامانەکەی گەیشتووەتە 600 ملیار دۆلار، بەمەش پێگەی خۆی وەک دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان قایمتر کردووە.

یەکەم کەس لە مێژوودا

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز و گۆڤاری فۆربس، ئیلۆن مەسک دەبێتە یەکەم کەس لە مێژوودا کە سامانەکەی لە 670 ملیار دۆلار تێپەڕێنێت. ئەم بازدانە گەورەیە لەکاتێکدایە کە ناوبراو تەنیا لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بەربەستی 500 ملیار دۆلاری تێپەڕاندبوو.

ڕۆڵی "سپەیس ئێکس" لە هەڵکشانەکە

بەشێکی سەرەکیی ئەم زیادبوونە خێرایە دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی بەهای کۆمپانیای "سپەیس ئێکس".

مەسک خاوەنی نزیکەی 42%ـی پشکەکانی ئەو کۆمپانیایەیە؛ بەهادان بە سپەیس ئێکس بەتەنیا 168 ملیار دۆلاری خستووەتە سەر سامانەکەی و بەمەش کۆی گشتیی سەروەتەکەی لە 677 ملیار دۆلار نزیک دەکاتەوە.

سەرچاوەکانی سامانەکەی

سەروەت و سامانی مەسک تەنیا لە یەک سەرچاوەوە نییە، بەڵکو دابەشبووە بەسەر پشک و خاوەندارێتیی چەندین کۆمپانیای گەورەی تەکنەلۆژیا و پیشەسازیدا، دیارترینیان:

کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی کارەبایی (تێسلا).

کۆمپانیای بەرهەمهێنانی مووشەک (سپەیس ئێکس).

تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس).

دەستپێشخەریی ژیریی دەستکرد (XAi).