گەڕانەوەی ئیسرائیل بۆ یۆرۆڤیژن کاردانەوەی زیاتری لێکەوتەوە

گەڕانەوەی ئیسرائیل بۆ بۆنەی موزیکیی یۆرۆڤیژن بەشێک لە ئەندامەکانی نیگەران کردووە، براوەیەکی ئەم بۆنەیەش خەڵاتەکەی گەڕاندەوە.

یەکەمجار ویستیان ئیسرائیل دووربخەنەوە

لەماوەی ڕابردوودا، ئەندامانی بۆنەی موزیکیی یۆرۆڤیژن، کە یەکێکە لە دیارترین بۆنە هونەرییەکانی کیشوەری ئەوروپا و ساڵانە خۆشترین دەنگ دەستنیشان دەکات، کۆبوونەوە لەسەر دوورخستنەوەی ئیسرائیل لە بۆنەکە بە پاڵنەری دەستتێوەردانی سەربازیی وڵاتەکە لە کەرتی غەززە.

بەشێک لە ئەندامان کشاونەتەوە

پاش کۆبوونەوە و گفتوگۆ، بۆ جارێکی دیکە، دەنگ لەسەر بەشدارییکردنی ئیسرائیل درا، ئەمە وای کرد بەشێک لە ئەندامانی بۆنەکە، بکشێنەوە و ڕەتی دەکەنەوە لەگەڵ ئیسرائیل لە کێبڕکێیەکی هونەریی ئاشتیخوازانەدا بن.

نیمۆ خەڵاتەکەی گەڕاندەوە

ئێستا، نیمۆ، گۆرانیبێژی دیاری سویسری، کە ساڵی پار توانی خەڵاتی باشترین دەنگی یۆرۆڤیژن بباتەوە، ڕەتی دەکاتەوە هاودەنگی بۆنەکە بێت و خەڵاتەکەی گەڕاندووەتەوە، لە گۆشەنیگای نیمۆوە، بەشداریکردنی ئیسرائیل لە بۆنەکەدا، وڵاتانی ئەوروپا دەخاتە هەمان ئاستی دەستتێوەردانی سەربازی لە کەرتی غەززە.