ئەمریکا وێستگەی ئەتۆمی لەسەر مانگ دادەمەزرێنێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا فۆتۆ: AFP
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا فۆتۆ: AFP

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت کارەکانی دامەزراندنی وێستگەی ئەتۆمیی لەسەر مانگ خێراتر بکرێت، بە مەبەستی بەهێزکردنی پێگەی مرۆڤ لەو شوێنە.

گرنگیی کەمتر بە گەڕان لەسەر مەریخ دەدرێت

لە فەرمانێکی سەرۆکایەتیدا کە تایبەتە بە سیاسەتی بۆشایی ئاسمانیی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، نیازی وڵاتەکەی بۆ گەڕاندنەوەی تیمی ئەمریکا بۆسەر مانگ لە زووترین کاتدا دووپاتکردەوە و باس لەوەش کراوە، گرنگییەکی کەمتر بە گەڕان لەسەر مەریخ بدرێت.

وێستگەی ئەتۆمی لەسەر مانگ

فەرمانی گەڕانەوە بۆسەر مانگ و دامەزراندنی وێستگەی ئەتۆمی لەسەر مانگ، وەکو کاری لەپێشنەی ڕەها بۆ ئەمریکا دادەنرێت، تاوەکو ساڵی 2028، لە چوارچێوەی بەرنامەی "ئارتمیس"ـی ناسادا، کە لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپدا ڕاگەیێنرا.

سەرکردایەتیکردنی ئەمریکا لە بۆشایی ئاسمان

لە فەرمانەکەدا هاتووە، گەڕانەوە بۆ گرنگیدان بە مانگ، دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ڕۆڵی سەرکردایەتیکردنی ئەمریکا لە بۆشایی ئاسمان و بناغەی گەشەپێدانی ئابووری لەسەر مانگ دادەمەزرێنێت و یارمەتیدەر دەبێت بۆ نەوەی داهاتووی کەشتیوانیی ئاسمانیی ئەمریکا.