لاڤە حیکمەت خوێندنی چوار کچەکەی شەهید ئاکۆی گرتەئەستۆ

کەناڵ8 20/12/2025
لاڤە حیکمەت لە کاتی سەردانی بۆ لای بنەماڵەی شەهید ئاکۆ سابیر لە چەمچەماڵ
لاڤە حیکمەت لە کاتی سەردانی بۆ لای بنەماڵەی شەهید ئاکۆ سابیر لە چەمچەماڵ

لە هەنگاوێکی مرۆیی و بەهاییدا، لاڤە حیکمەت، سەرۆکی دامەزراوەی ڤیم فاوندەیشن، تەواوی خەرجییەکانی خوێندنی کچەکانی شەهیدێکی چەمچەماڵی گرتەئەستۆ و هاوکاریی خێزانی قوربانییەکی دیکەی لە کەلار کرد.

گرتنەئەستۆی خوێندنی کچەکانی شەهید ئاکۆ

 لاڤە حیکمەت بڕیاریدا کە تەواوی خەرجییەکانی خوێندنی هەر چوار کچەکەی شەهید ئاکۆ سابیر، کارمەندە غەدرلێکراوەکەی ئاسایش، کە لە کاتی لافاوەکەی چەمچەماڵدا شەهیدکرا، لە ئەستۆ بگرێت. ئەم پشتیوانییە داراییە بەردەوام دەبێت تاوەکو کچەکانی ئەو شەهیدە خوێندنی زانکۆ تەواو دەکەن.

هاوکاری بۆ خێزانی قوربانییەکی دیکە

هاوکات، لە چوارچێوەی هەمان هەڵمەتی مرۆییدا، سەرۆکی دامەزراوەی ڤیم فاوندەیشن هاوکاریی گەیاندە خێزانی خوالێخۆشبوو ئەیوب عومەر لە شاری کەلار، کە لە لافاوەکەی ئەو شارەدا خنکا و بووە یەکێک لە قوربانییانی کارەساتەکانی ئەم دواییە.

کەناڵ8

20/12/2025