گرووپێکی ڕۆژهەڵات بەرهەمی "زەینەبێ"ـیان بڵاوکردەوە

شەوی یەڵدا لەو بۆنانەیە کە لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت، چەندین گۆرانی و بەرهەمی تازە ساڵانە بۆ ئەم شەوە بڵاو دەکرێنەوە، نوێترینیشیان گۆرانی زەینەبێیە.

گۆرانی زەینەبێ نوێکراوەتەوە
یەکێک لەو بەرهەمانەش کە بۆ شەوی یەڵدا بڵاوکراوەتەوە، گۆرانی "زەینەبێ"ـیە، کە بەرهەمێکی کوردەوارییە و چەند گەنجێک بە جلوبەرگی کوردەوارییەوە بەرهەمیان هێناوە.
ئەم گۆرانییە لەلایەن ئەمیر تەهماسبییەوە گووتراوە، ئێسماعیل کەڵەکی بە ئامێری عود، میدیا زەمانی فەر بە ئامێری ڕیتیمی، سانیار مۆستەفایی بە بلوێر و
ئێحسان کەڵەکی بە کەمانچە، سەنا کەهزادی بە گیتار بەشدارییان کردووە.
هەروەها ڕاژان مەولانایی ئەڕێنج و دابەشکردنی بۆ کردووە و کاری میسک و ماستەرگینگ زانا نەجەفییە.
بۆ بینینی بەرهەمەکە سەردانی ئەم لینکە بکە..

https://www.facebook.com/share/v/1HGAZ9dKRR