هونەرمەندێک پارێزگاریی لە هونەری چاپکردن بە قاڵبی دارین دەکات

خانمە هونەرمەندێک لە میدیاتی سەر بە پارێزگاری مێردینی باکووری کوردستان، پارێزگاریی لە هونەری چاپکردن بە قاڵبی دار دەکات، ئامانجییەتی بە زیندوویەتی بیهێڵێتەوە.

درێژەی بە پیشەی چاپکردن لەسەر قوماش بە قاڵبی دارین

ئایسێل نۆیان، هونەرمەندێکی باکووری کوردستانە، بەردەوامە لە ئەنجامدانی پیشەی چاپکردنی سەر قوماش بە قاڵبی دارین، کە نەریتێکە نزیکەی 600 ساڵەی کۆمەڵگەی سریانییەکانە.

ئەم خانمە لە دراوسێ سریانییەکانییەوە فێری ئەم هونەرە بووە ئامانجییەتی بۆ نەوەکانی داهاتووی بگوازێتەوە.

ڕەنگی سرووشتی بەکاردەهێنێت

نۆیان بە بەکارهێنانی ڕەنگی سروشتی کە لە ئاوی بیر یان ئاوی باران ئامادە دەکرێت و بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک دەکوڵێنرێت، نەخش دەخاتە سەر قوماشەکان.

ئەو نەخشانەشی بە قاڵبەکان دەیکات نەخشە ڕەسەنە کوردییەکانی وەکو شاماران، هێشووە ترێ، دڵۆپەی ئاو و چەندین دیزاینی دیکەن کە مۆرکی ناوچەکەی خۆیەتی.