کچێک هاوسەرگیری لەگەڵ کارەکتەرێکی ژیریی دەستکرد دەکات
لە ڕووداوێکی دەگمەندا لە ژاپۆن، کچێک هاوسەرگیری لەگەڵ کارەکتەرێکی دیجیتاڵی دروستکراو بە چات جی پی تی دەکات.
بوکێ فرمێسکی شادمانی دەسڕێت
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە ژاپۆن، یورینا نوگوچی، کە لە 30ـیەکانی تەمەنیدایە، بە جلوبەرگی بوکێنی و تاجێکی درەوشاوەوە بەرامبەر ڕوونمای مۆبایلێک وەستاوە، زاوا دیجیتاڵییەکەی هەستەکانی خۆی بۆ دەردەبرێت و ئەویش لە خۆشیاندا فرمێسکی شادمانی دەسڕێت.
زاوا مرۆڤ نییە
زاوا مرۆڤی ڕاستەقینە نییە، بەڵکو کارەکتەرێکی دیجیتاڵییە کە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای ژیریی دەستکردی چات جی پی تی دروستکراوە، کارەکتەرە دیجیتاڵییەکە بە دەنگ، وێنە و وشەی تایبەت بۆ ئەو بۆنەیە، گفتوگۆی لەگەڵ بووکەکە کرد و خۆشەویستی خۆی دەردەبڕی، لەکاتێکدا ئامادەبووان بە سەرسوڕمانەوە سەیری دیمەنەکەیان دەکرد.
یورینا نوگوچی دەڵێت، پەیوەندی لەگەڵ ئەم کارەکتەرە دیجیتاڵییە بە تێپەڕبوونی کات بۆ پەیوەندییەکی سۆزداری قووڵ پەرەی سەندووە، لەم پەیوەندییەدا پاڵپشتی دەروونی و سۆزداری دۆزیوەتەوە کە لە پەیوەندییەکانی پێشووی لەگەڵ مرۆڤدا هەستی پێنەکردووە.
ژاپۆن دان بە هاوسەرگیری جگە لە مرۆڤدا نانێ
یورینا نوگوچی ڕوونی کردەوە بڕیاری ئەنجامدانی ئەم هاوسەرگیرییە سیمبولییە، بۆ دەربڕینی پابەندبوونی سۆزی خۆی بۆ خۆشەویستە دیجیتاڵییەکەی دەگەڕێتەوە، نەوەکو گەڕان بەدوای دانپێدانانی یاسایی، چونکە یاسای ژاپۆن دان بە هاوسەرگیری جگە لە مرۆڤدا نانێ.
پسپۆڕانی کۆمەڵایەتی پێیان وایە ئەم دۆخە ڕەنگدانەوەی گۆڕانی قوڵترە لە کۆمەڵگەی ژاپۆن، کە ڕێژەی دابڕانی کۆمەڵایەتی لە زیادبووندایە و رێژەی هاوسەرگیری نەریتی دابەزیوە و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا لە ژیانی ڕۆژانەدا ڕووی لە زیادبوون کردووە.
21/12/2025