مۆندیالی 2026 نرخی هەموو شتێکی لە ئەمریکا 10 قات بەرز کردووەتەوە
جگە لەوەی مۆندیالی 2026 دەبێتە ماڵئاوایی بەشێک لە یاریزانەنای تۆپی پێ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی خەمی زیاتر درووستکردووە لای هاندەران دابینکردنی بلیت و بەرزبوونەوەی نرخی شتەموک و هۆتێلە.
گلەی و گازندەی هاندەران لە (فان زۆن):
هەموو کاتێک لە مۆندیال بەشێک دابیندەکرێت بۆ هاندەران کە پێی دەگوترێت فان زۆن، لێرەدا لە پاڕکیک یان شوێنێکی گشتی شاشەیەکی ئێجگار گەورە هەڵدەواسرێت، ئەو هاندەرانەی کە نەیانتوانیوە بلیت بکڕن، یان ناتوانن لەبەر گرانی بلیت بکڕن، دەتوانن لێرە دابنیشن و لە شاسەکەوە ڕاستەوخۆ تەماشای یارییەکە بکەن، بەڵام یەکەمجارە لە مێژوودا، فیفا بڕیاریداوە لە مۆندیالی 2026 ئەم بەشە دەبێتە پارە و کەس ناتوانێت بە خۆڕایی دابنیشێت، نرخی بلیتێکیش 12 دۆلارە.
بەرزبوونەوەی نرخی هۆتێل و بلیت
ویلایەتە یەکگرووەکانی ئەمریکا بەوە ناسراوە خەرجی شتومەک تیایدا زۆرە، بەتایبەت شارەکانی وەکو نیویۆرک، لۆس ئەینجڵس، لاس ڤێگاس و شیکاگۆ، بەگوێرەی زانیارییەکانی زە گاردیان بێت، هۆتێلەکان تاوەکو مۆندیال نرخیان 10 قات بەرزتر دەبێتەوە، بە هەمان شیێوە خواردن ورێستۆرانتەکانیش.
سەبارەت بە بلیتەکانیش، بەهەمان شێوە نرخییان لەچاو مۆندیالەکانی پێشوو بەرزترە، ئەمەش گلەیی و گازندەی هاندەرانی بەدوای خۆیدا هێناوە، کە پێیان وایە مۆندیالی 2026 زەرەر لە هاندەران دەدات لە رووی داراییەوە.
23/12/2025