چوارچێوەى هەماهەنگى بە ئامادەبوونى بافڵ جەلال تاڵەبانى کۆدەبێتەوە
رێبوار کاکەیی 27/12/2025
بۆ دیاریکردنى بەربژێرى پۆستى سەرۆکوەزیران و جێگری یەکەمی ئەنجوومەنى نوێنەران، چوارچێوەى هەماهەنگى کۆدەبێتەوە.
بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی
پەیامنێرى کەناڵ8 لە بەغداد رایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار دەبێت، کە لە مالى عەممار حەکیم بەڕێوەدەچێت.
گفتوگۆ لەسەر بەربژێری سەرۆکوەزیران
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى دیاریکردنى بەربژێرى پۆستەکانى سەرۆکوەزیران، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنى نوێنەران بکرێت.
کۆبوونەوەی پەرلەمان و سوێندخواردنی ئەندامان
هەر ئەمڕۆ فەرمانگەى ڕاگەیاندنى ئەنجوومەنى نوێنەران کارنامەى یەکەم دانیشتنى بڵاوکردەوە کە سوێندخواردنى پەرلەمانتاران و هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتییە.
رێبوار کاکەیی
27/12/2025