لە بەرلین مەلەی کریسمس لەناو سەهۆڵبەنددا ئەنجامدرا

مەلە کردن لەناو سەهۆڵبەنددا کولتوورێکی کۆنی ئەڵمانییەکانی بەرلینە و تایبەتە بە جەژنی کریسمس و بەم بۆنەیەشەوە دەیان کەس بە کڵاوی بابا نوێلەوە چوونە ئاوە ساردەکانەوە و ئەم کولتوورەیان بەجێگەیاند.

دانیشتووانی بەرلین، بە کڵاوی بابانوێل و پۆشاکی جۆراوجۆرەوە، لە دەریاچەی 'ئۆرانکێزی' کۆبوونەوە بۆ ئەوەی خۆیان هەڵبدەنە ناو ئاوە سارد و سەهۆڵبەندەکەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە پلەی گەرمی ئاوەکە 8 پلە ژێر سفرە، بەڵام لە پێناو بەجێگەیاندنی کولتوورەکەیان و زیندوو هێشتنەوەی، چوونە ئاوەکەوە.

ئەم کولتوورە بە مەلەی کریسمس ناسراوە و ساڵانە لە جەژنی کریسمسدا ئەنجام دەدرێت.