یەکەم بەرهەمی مۆزەخانەی مەلیک مەحموود چاپکرا

لە سایەی پڕۆژەی ستراتیجیی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت بۆ کردنەوەی مۆزەخانەی مەلیک مەحموود، بەرهەمێکی چاپکراو لەبارەی ئەم کەسایەتییە کوردە بڵاوکرایەوە.

تایبەتە بە مۆزەخانەی مەلیک مەحموود

یەکەم بەرهەمی چاپکراوی مۆزەخانەی مەلیک مەحموود بڵاوکرایەوە، کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا وەکو یەکێک لە گرنگترین ناوەندە مێژووییەکانی شاری سلێمانی و کوردستان بەڕووی سەردانیکەراندا بکرێتەوە.

فۆتۆ: CDO

بیبلۆگرافیایە

ئەم کتێبە، "مەلیک مەحموود بیبلۆگرافیا و پێڕستی لە کتێبی کوردیدا، 1943 – 2024"، یەکەم بەرهەمی چاپکراوی مۆزەخانەی مەلیک مەحموودە، کە بە سەرپەرشتیی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت – CDO، سەرپەرشتیی دەکرێت و پاش چەند ساڵێک لە کارکردن، بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بکرێتەوە.

فۆتۆ: CDO

ناساندنی سەدان کتێبە

ئەم بیبلۆگرافیایە، لە ئاستی ناوەڕۆکدا ناساندنی سەدان کتێبە، کە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی بڵاوکراونەتەوە و بەڵگەن لەسەر پێگە و ڕۆڵ و کاریگەریی مەلیک مەحموود لە گۆشەنیگای نووسەر و مێژوونووسانەوە.

200 کتێبی کوردی و 100 کتێبی عەرەبی ناساندنیان بۆ کراوە، بوار نورەدین ئامادەی کردووە.

مۆزەخانەکە کەی دەکرێتەوە؟

بڕیارە ساڵی 2026، بە لەخۆگرتنی کۆمەڵێک بەڵگەنامە، کەرەستەی مێژوویی، کتێب، توێژینەوەی زانستی، نامەی ماستەر و دکتۆرا، مۆزەخانەکە بەڕووی سەردانیکەراندا بکرێتەوە؛ ماوەی چەند ساڵێکە ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت کار بۆ دامەزراندنی دەکات و بە گوتەی خۆیان یەکێکە لە گرنگترین پڕۆژە ستراتیجییەکانیان.

فۆتۆ: CDO