سوودانی: لەڕۆژانی داهاتوو بنکەی عەین ئەسەد ڕادەستی عێراق دەکرێتەوە

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. فۆتۆ: AP
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. فۆتۆ: AP

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بنکەی عەین ئەسەد ڕادەستی حکومەتی عێراقی دەکاتەوە. 

ئەمریکا هاوپەیمانێکی ستراتیجی عێراقە

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دیمانەیەکدا باسی لەوەکردووە، پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئەمریکا تایبەتمەندیی خۆی هەیە، ئەمریکا هاوپەیمانێکی ستراتیجی عێراقە و پەیوەندییەکانی نێوانیان سنووری فراوانی هەیە و پرسی ئاسایش و پەیوەندی سەربازی تێپەڕاندووە.

عێراق بەشێکە لە ئارامیی ناوچەکە

سوودانی ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی عێراقی ئێستا بەشێکە لە ئارامی ناوچەکە و چارەسەری کێشەکان لەکاتێکدا لە ساڵانی ڕابردوو مەیدانی شەڕ و پاکتاوکردنی کێشەکان.

سەروەریی عێراق مشتومڕی لەسەر نییە

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەشڵێت، پەیوەندییەکانی دەرەوەی وڵاتەکە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی عێراق و هاونیشتمانیانی بنیادنراوە و لەپێشینەیە، جگە لەوە سوودانی جەختدەکاتەوە، سەرەوەری عێراق، مشتومڕی لەسەر نییە و شەڕدەکەن لەپێناوی.

 پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای هاوبەشیی ئابوورییە

لەبارەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی وڵاتەکەوە سوودانی ڕایگەیاندووە، پەیوەندییەکانمان لەسەر بنەمای هاوبەشی ئابوورییە ئەوەش بە پشتبەستن بە پێگەی جیۆسیاسی و سەرچاوە سرووشتییەکانی وڵاتەکە و دەشڵێت، بۆ هەموو لایەکمان دووپاتکردووەتەوە، دەوڵەتی عێراق بەرپرسە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری و بڕیاری شەڕ و ئاشتیش بەدەست وڵاتەکە خۆیەتی.

هەڵکەوتەی بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد

بنکەی ئاسمان عەین ئەسەد دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار لە نزیک شاری ڕوومادی، 180 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاواى بەغدادەوە دوورە و بە یەکێک لە بنکە ئاسمانییە سەرەکییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دادەنرێت لە عێراق.