ڕێنمایی گرنگ بۆ دوورکەوتنەوە لە سەپلیمنتی فەیک

ا.د دیار محمد صدیق رشید

سەپلیمنتی فەیک یەکێکە لە مەترسیدارترین هۆکارەکان بۆ زیانی جەستەی مرۆڤ، بەتایبەتی وەرزشکاران. بۆ پاراستنی تەندروستی خۆت، ئەم خاڵانە بە وردی پێداچوونەوەیان بکە:

1- پشکنینی قوتوەکە
ناوی کۆمپانیا ڕوون و دیاربێت
Batch Number و Expiration Date هەبێت
لیستی پێکهاتەکان تەواو و ڕوون بێت
هەڵەی نووسین و زمان نیشانەی فەیکە

2- پشکنینی کۆمپانیا
ناوی کۆمپانیا لە گووگڵ بگەڕێ
وێبسایتێکی فەرمی و زانیاری پێوەندی هەبێت
شوێنی دروستکردن دیاربێت

3- QR Code و Verification
QR Code پێویستە بۆ وێبسایتی فەرمی ببات
ئەگەر شوێنێکی ناڕوون بوو، مەترسیدارە

4- ئاگاداری لە نرخ
نرخێکی زۆر نزم زۆرجار نیشانەی فەیکە
هیچ سەپلیمنتێکی ڕەسەن بە نیوەی نرخی بازاڕ ناگوازرێت

5- شوێنی فرۆشتن
تەنها لە فرۆشگای فەرمی بیکڕە
فرۆشتن لە پەیجەکان بەبێ مۆڵەت مەترسیدارە
6- نیشانە فیزیکییەکان

بۆنی نامۆ
ڕەنگی گۆڕاو
تامێکی ناخۆش
پودرێکی نائاسایی
هەر یەکێک لەم نیشانانە هەبوو، بەکاری مەهێنە

7- وشە بازاڕی فەیکەکان
زیادکردنی ماسولکە لە چەند ڕۆژێکدا
سووتاندنی چەوری بەخێرایی
بێ هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی
ئەم بانگانە زۆرجار فەیکن

8- پاراستنی وەرزشکاران
سەپلیمنتی فەیک دەکرێت ببێتە هۆکارێکی دۆپینگ
دۆپینگ واتە قەدەغە و وێرانبوونی(هدم) داهاتووی وەرزشی

9- باشترین چارەسەر خواردنی سروشتی
خەوی باش
پلانی مەشقێکی دروست
ئەم سێ بنچینەیە هیچ کات فەیک نابن

10- کاتێک گومان هەیە
بەکاری مەهێنە
لەگەڵ پسپۆڕی خواردن یان پزیشک ڕاوێژ بکە
کورتەی گرنگ:
هەر شتێک بەڵێنی خێرایی بدات، زۆرجار زیانی خێراتر لەخۆی هەیە