ئومێد خۆشناو: ڕۆژانە 100 بۆ 120 هەزار کەس سەردانى هەولێر دەکەن

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، ڕۆژانە بە بەردەوامى 100 بۆ 120 هەزار کەس لە شارەکانى دیکەى هەرێمى کوردستان و عێراق سەردانى هەولێر دەکەن.

لەساڵێکدا 3 ملیۆن گەشتیار

گوتیشى، بەگوێرەى ئامارەکانى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزارى هەولێر، لە سەرەتاى ساڵى 2025 تاوەکو سەرەتاى مانگى 12ـى ئەمساڵ، سێ ملیۆن و 400 هەزار گەشتیار سەردانى پارێزگاکەیان کردووە.

پێشتر پلانەکە چۆن داڕێژرا

پێشتر لە کۆتاییەکانى مانگى کانوونى یەکەمى 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە میانى کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانى، ئاماژەى بەوەکردبوو، هەماهەنگییەکی ئاستبەرز لە نێوان دامودەزگاکانی حکومەت و دەزگا ئەمنییەکاندا هەیە بۆ داڕشتنی پلانێکی گشتگیر، بەگوێرەی ئەو بەرنامەیەی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار و ئاسایشی بازگەکان دانراوە، ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاووڵاتییانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت تاوەکو بتوانن بە بێ گرفت بگەنە ناو شارى هەولێر.