ئێران سەرکۆنەی هێرش بۆ سەر ڤەنزوێلا دەکات؛ پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران فۆتۆ: میدیای ئێران
باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران فۆتۆ: میدیای ئێران

ئێران سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ڤەنزوێلا دەکات و داوا دەکات کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر هێرشەکان بێدەنگ نەبێت دەشڵێت، "هێرشەکان پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە."

"پێشێلکردنی میساقی نەتەوەیەکگرتووەکانە"

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە 3ی کانوونی دووەمی 2026 لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، "هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ڤەنزوێلا پێشێلکردنی ڕوونی میساقی نەتەوەیەکگرتووەکان و بنەما و یاسا بنەڕەتییەکانی مافی گەلانی جیهانە."

"هێرشەکان سەرکۆن بکرێن"

ئێران دەڵێت، بە گوێرەی بنەما و یاساکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بە کارهێنانی هێز و هێرش بۆ سەر  سەروەری خاکی وڵاتێک پێچەوانەی یاساکانەوە دەشبێت، بە زوترین کات هێرشەکان لە لایەن رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و وڵاتانی جیهان سەرکۆنە بکرێت.

"ڤەنزوێلا مافی بەرگریی هەیە"

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیێنراوەکەیدا نووسیوویەتی،حکومەتی ڤەنزوێلا مافی هەموو جۆرە بەرگرییەکی لە ئاسایش و ئارامی و سەروەری خاکەکەی هەیە و بەرپرسیاریەتی یاسای و ئەخلاقی وڵاتانی جیهان و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشە بۆ وەستاندی هێرشەکان هەنگاو بنێن.  وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەشڵێت، هێرش بۆسەر ڤەنزوێلا ئاسایشی نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسیەوە.