مەسعود بارزانى و فایەق زێدان باسی بەربژێری سەرۆککۆمار و شایستەی لایەنەکان و دادگایان کردووە

کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و فایەق زێدان
کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و فایەق زێدان

ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى ڕایگەیاند، لە سەردانەکەیدا بۆ شارى هەولێر، فایەق زیدان، سەرۆکى ئەنجوومەنەکە لەگەڵ مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان کۆبووەتەوە و یەکلاکردنەوەى پۆستى سەرۆککۆماریان تاوتوێ کردووە.

ناوی بەربژێری پۆستی سەرۆککۆمار

ئەنجوومەنەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا گوتى، "لە کۆبوونەوەکەدا فایەق زیدان، جەختى لەسەر گرنگى پێشکەشکردنى ناوى بەربژێرەکان بۆ پۆستى سەرۆککۆمار لە وادەى دەستوورى دیاریکراودا کردووە".

 ڕۆڵی دادگا و وادە دەستوورییەکان

ئاماژەبەوەشکراوە، مەسعود بارزانى باسى لە ڕۆڵى دادگا کردووە لە ڕێزگرتن لە وادە دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانى هەردوو دەسەڵاتى یاسادانان و جێبەجێکردن.

شایستەی لایەنەکان

بارەگاى بارزانیش لەبارەى کۆبوونەوەکەوە گوتى، "بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و شایستەى لایەنەکان و هەنگاوەکانی پڕۆسەی سیاسی ئاڵوگۆڕ کراوە".

پۆستی سەرۆککۆمار پشکی کوردە

 دووشەممە 5ـى کانوونى دووەمى 2026 کۆتا ڕۆژە بۆ تۆمارکردنى خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستى سەرۆککۆمارى عێراق. بەگوێرەى نەریتى سیاسى پەیڕەوکراو پۆستەکە پشکى کوردە.