پێشانگەی ئەلیکترۆنیی بەکاربەر بۆ ساڵی 2026 بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ پێشانگەی ئەلیکترۆنی بەکاربەر "CES" لە شاری لاس ڤێگاس بەڕێوەدەچێت و تێیدا کۆمپانیاکان لە سەرانسەری جیهانەوە نوێترین تەکنەلۆجیا و داهێنانەکانیان نمایش دەکەن.
ژیریی دەستکرد
ژیریی دەستکرد بۆ ئەمساڵیش یەکێک دەبێت لە بابەتە گرنگەکانی پێشانگەکە و پێشبینی دەکرێت ئەگەر لە هەموو داهێنانە نوێکاندا نەبێت، ئەوا لە زۆرینەیدا بەکارهێنرابێت و سوودی لێ وەرگیرابێت.
لە ساڵی ڕابردوودا، 141 هەزار کەس لە 150 وڵاتی جیاوازەوە سەردانی پێشانگەکەیان کردبوو، ڕێکخەرانی پێشانگەکە پێشبینی دەکەن ئەمساڵیش ژمارەیەکی لەو شێوەیە خەڵک سەردانی بکەن.
کۆمپانیا گەورەکان بەشدارن
جگە لە ئەو کۆمپانیایانەی کە لەوانەیە نوێ بن لە بوارەکەدا، چەندین کۆمپانیای دیکەی گەورەی تەکنەلۆجی بە بەرهەمی نوێوە بەشداردەبن وەکو :ئێنڤیدیا، ئەی ئێم دی، لینۆڤۆ، لێگۆ، سۆنی، هیۆندای و سامسۆنگ.
پێشانگەکە لە 6ـی کانوونی دووەمی 2026 دەستیپێکردووە و تاوەکو 9ـی کانوونی دووەمی 2026 بەردەوام دەبێت.
06/01/2026