سەرۆکی کۆریای باشوور و چین بە مۆبایلە مشتومڕاوییەکە سێڵفی دەگرن

لی جەی میونگ، سەرۆکی کۆریای باشوور لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین و هاوسەرەکانیان سێڵفی دەگرێت
لی جەی میونگ، سەرۆکی کۆریای باشوور لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین و هاوسەرەکانیان سێڵفی دەگرێت

سەرۆکی کۆریای باشوور لەمیانی سەردانێکیدا بۆ پەکین، لەگەڵ سەرۆکی چین وێنەیەکی سێڵفی دەگرێت، بە ئەو مۆبایلە زیرەکەی کە سەرۆکی چین بە دیاری پێیدابوو.

"سێڵفییەک لەگەڵ سەرۆک"

لی جەی میونگ، سەرۆکی کۆریای باشوور لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، وێنەیەکی سێلفی خۆی و شی جینپینگ، سەرۆکی چین و هاوسەرەکانیانی بڵاوکردەوە.

لی لەگەڵ پۆستەکەدا نووسیویەتی:"سێڵفییەک لەگەڵ سەرۆک شی جینپینگ و هاوسەرەکەی، بەو مۆبایلە شاومییەی لە گیونگجو بە دیاری پێیداوم".

هێڵی مۆبایلەکە پارێزراوە؟

کۆتا جار کە شی جینپینگ، سەرۆکی چین مۆبایلەکەی بەدیاری دا بە لی جەی میونگ، سەرۆکی کۆریای باشوور، دەنگدانەوەی گەورەی لێکەوتەوە، دوای ئەوەی سەرۆکی کۆریای باشوور پرسیاری کرد ئایا هێڵی مۆبایلەکە پارێزراوە و سیخوڕی بەسەرەوە ناکەن.

لە وەڵامدا شی جینپینگ، کە بە ئەستەم دەبینرێت گاڵتە بکات، بە پێکەنینەوە وتی کە باشترە سەیریبکەیت نەوەکو بەرنامەیەکی سیخوڕی تێدا بێت.