کۆمپانیایەک تەکنەلۆجیا تێکەڵ بە جانتای دەستی دەکات
کۆمپانیایەکی فەڕەنسی جانتایەکی تایبەتی دروست کردووە کە ڕوونمای هەیە و بەکارهێنەر دەتوانێت بە ویستی خۆی ستایل و ڕەنگی جانتاکەی بگۆڕێت.
تەکنەلۆجیای ئۆلێد
کۆمپانیای پیوتی کە بنکەکەی لە پاریسە، تەکنەلۆجیای ئۆلێدی لە جانتاکەدا بەکارهێناوە، لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە لەناو مۆبایلە زیرەکەکاندا، بەکارهێنەر دەتوانێت ڕەنگ و ستایلی ڕوونمای سەر جانتاکەی بگۆڕێت، جگە لەو نەخش و وێنانەی کۆمپانیاکە بەردەستی خستوون، بەکارهێنەر دەتوانێت هەر وێنەیەکی دیکەی بخاتەسەر کە بیەوێت.
بارگاویکردنەوەی وایەرلێس
ڕوونمای جانتاکە وزە لە پاترییەکەوە وەردەگرێت کە لەناو جانتاکەدا شاردراوەتەوە، کۆمپانیاکە ئاشکرایکرد جانتاکە بەشێوەی وایەرلێس بارگاوی دەکرێتەوە و پاترییەکەی دەکرێت بۆ چەندین ڕۆژ بەرگە بگرێت.
بەگوێرەی کۆمپانیاکە، ڕوونمای جانتاکە خۆڕاگرە و بۆ کەشوهەوا جیاوازەکان دروست کراوە و بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە گونجاوە.
11/01/2026