چاپی دووەمی بەرهەمێکی حسێن عارف بە زمانی عەرەبی بڵاوکرایەوە

بە ئامادەکردنی محەمەد ساڵح بەرزنجی و بە پێشەکی و پێداچوونەوەی کەمال غەمبار، بۆ جارێکی دیکە، بەرهەمێکی حسێن عارف بە زمانی عەرەبی بڵاوکرایەوە.

چوار چیرۆکە

کۆچیرۆکی "الذئاب"، یەکێکە لە دیارترین بەرهەمە وەرگێڕدراوە عەرەبییەکانی نووسەری دیاری کورد حسێن عارف، کە لە ئاستی ناوەڕۆکدا، لە چوار چیرۆک پێکهاتووە و لەلایەن عەبدولستار کازمەوە وەرگێڕانیان بۆ کراوە.

محەمەد ساڵح بەرزنجی ئامادەی کردووەتەوە

ئێستا چاپی دووەمی ئەم بەرهەمە وەرگێڕدراوە، لە ئامادەکردنی محەمەد ساڵح بەرزنجی، نووسەر و لێکۆڵەری دیاری کوردە، بە پێشەکیی و پێداچوونەوەی کەمال غەمبار بەردەستە بۆ خوێندنەوە.

40 ساڵ بەسەر چاپی یەکەمدا تێدەپەڕێت

ساڵی 1985 بۆ یەکەمجار کۆچیرۆکی گەلە گورگی حسێن عارف بە زمانی عەرەبی بڵاوکراوەتەوە، ئەم چاپە نوێیە پاش تێپەڕینی 40 ساڵە بەسەر بڵاوکردنەوەی چاپی یەکەمیدا.

لە ئاستی ناوەڕۆکدا، ئەم بەرهەمە ناونیشانەکانی: سەفەرێکی ئەفسووناویی، تەتەر، گەلەگورگ و شاڵاوی دڵ لەخۆدەگرێت.