ئەنجوومەنی فەتوا: گۆڕینی دۆلاری سپی به شین نابێت زیادەی بخرێتەسەر
ئەنجوومەنی باڵای فەتواى هەرێمى کوردستان، حوكمی ئاڵوگۆڕكردنی دۆلاری شین به دۆلاری سپی به‌نرخێكی جیاواز ڕوون دەکاتەوە، کە دەبێت بێ زیادە و کەم بگۆڕدرێن، هاوکات ئەوەش دەڵێت، "هەر کەسێک دۆلارى چاپى کۆن بکاتە چاپى نوێ، دەبێت دۆلارى چاپە کۆنەکە بکاتە دراوێکى دیکە، ئەوکات بیگۆڕێت بە دۆلارى چاپى نوێ".
چاپی کۆن و چاپی نوێ
ئەنجوومەنى باڵاى فەتوا، ئەوە دەخاتەڕوو، خه‌ڵكێكی زۆر پرسیاریان لێکردوون سه‌باره‌ت بە دیارده‌یه‌كی نامۆ له بازاڕه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان په‌یدا بووه، كه دۆلاری چاپى كۆن (سپی) له‌گه‌ڵ دۆلاری چاپى نوێ (شین) کە له له كاتی ئاڵوگۆڕدا نرخەکەى جیاوازی پێ ده‌كرێت.
هیچ جیاوازییان نییە
ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا، باسى لەوەکردووە، له به‌رواری 6ـى کانوونى دووەمى 2026 دواى لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كانی جگه له‌وه‌ی له ڕووی یاسایی هیچ جیاوازی نییه له نێوان نرخی ئه‌و دووجۆره دۆلاره، ئەوەش پاش ڕاوێژكردنی پسپۆرانی بازاڕی دراو.
گۆڕینەوەی دەست بە دەست
لیژنەى فتوا دەڵێت، "گۆڕینه‌وه‌ی دۆلاری سپی به دۆلاری شینی ئەمریكی پێویسته ده‌ست به ده‌ست بێت و بێ زیاده و كه‌می بگۆڕدرێن به‌یه‌كتری، چونكه هه‌ردووكیان یه‌ك ڕه‌گه‌زن و له‌یه‌ك جۆری دراون".
نابێت قەرز بە زیادەوە وەربگیرێتەوە
هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات، ئه‌گه‌ر كه‌سێك قه‌رزداری كه‌سێك یان كۆمپانیا و دوكانێك بوو به دۆلار، كه‌سی پێده‌ر ناتوانێت زیاد له‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی به‌قه‌رز داویه‌تی وه‌ربگرێته‌وه به‌بیانووی وه‌رگرتنی دۆلاری سپی.
چۆنیەتیی فرۆشتنی دۆلاری سپی و کڕینی شین
لیژنەى فەتواى هەرێمى کوردستان، ئەوەش ڕووندەکاتەوە، ده‌رچه‌ی شه‌رعی له‌م واقیعه‌ی بوونى هەیە، ئەوەیە ئه‌گه‌ر هاونیشتمانییەک ویستی دۆلاری سپی بگۆڕێت به دۆلاری شین، پێویسته دۆلاره سپیه‌كه بفرۆشێت به‌جۆرێكی دیكه له‌دراو، ئینجا به‌و دراوه دۆلاری شین بكڕێت.
لە بازاڕەکاندا جیاوازی لە نرخەکاندا هەیە
ئەم فەتوایەى لیژنەى فەتواى هەرێمى کوردستان لەکاتێکدایە، کە لە بازاڕەکانى ئاڵوگۆڕى دراو لە هەولێر و سلێمانى بەغداد گۆڕینى دۆلارى چاپى کۆن بە دۆلارى چاپى نوێى ئەمریکى جیاوازى لە بەهاو نرخەکانیاندا هەیە.
جیاوازییەکە کەم بووەتەوە
کەیفى خۆشناو، گوتەبێژى بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو لە هەولێر بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، لە بازاڕى ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، جیاوازى دۆلارى چاپى کۆن و نوێ کەمبووەتەوە بۆ هەزار و 500 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک، چونکە بانکەکانى تورکیا دۆلارى چاپى کۆن وەردەگرن و تەنیا لاى هاونیشتمانیى خۆمان ئەو جیاوازییە هەیە".
جیاوازییەکەی لە سلێمانی
جەبار گۆران، گوتەبێژى بازاڕى دراو لە سلێمانى بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، جیاوازیى دۆلارى چاپى کۆن و نوێ بۆ هەر 100 دۆلارێک سێ هەزار دینارە، بەڵام لە هەر 10 هەزار دۆلارێک دوو تاوەکو سێ هەزار دۆلارى چاپى کۆنە.
جیاوازییەکەی لە بەغداد
پەیامنێرى کەناڵ8، باسى لەوەکرد، لەبازاڕى دراوى کیفاح لە بەغداد، جیاوازى چاپى کۆن و نوێى دۆلار بۆ هەر 100 دۆلارێک لە سێ تا پێنج هەزار دینارە".
15/01/2026