هێزێکی ئەمریکا گەیشتە ناوچەی دێرحافر

بەشێک لەو هێزەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەیی کە گەیشتە دێرحافز
بەشێک لەو هێزەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەیی کە گەیشتە دێرحافز

هێزێکی ئەمریکی بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەسەدە و سووپای عەرەبی سووریا، گەیشتە ناوچەی دێرحافر لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب.

لە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و زرێپۆشی سەربازی پێکهاتوون

پەیامنێری کەناڵ8 لە دێرحافر گوتی، هێزەکەی ئەمریکا لە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و زرێپۆشی سەربازی پێکهاتوون و ئامانجییان بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و بەدواداچوونە بۆ ئاستی زیانەکان کە بەهۆی تۆپباران و هێرشی درۆنی ئەم دواییەی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بەر ناوچەکە کەوتووە.

بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان

پەیامنێری کەناڵ8 گوتیشی، هەریەکە لە ڕۆهەڵات عەفرین فەرماندەی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان(یەپەژە) و چیا کۆبانێ فەرماندە لە هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) یاوەریی هێزەکەی ئەمریکا دەکەن.

حەلەب هێڵی بەریەککەوتنەکان

چوونی هێزەکەی ئەمریکا بۆ ناوچەی دێرحافر لە کاتێکدایە لە دوای هێرشەکانی حەلەبەوە بووەتە هێڵی گەرمی بەریەککەوتنی هێزەکانی هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سووریا.