بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد حاجی مەحمود لە کۆبوونەوەدان

کەناڵ8 17/01/2026

لە بارەگای سۆسیال دیموکراتی کوردستان سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەدان و تێیدا بارودۆخی سیاسی و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا تاوتوێ دەکرێن.

دیداری سەرۆکی هەردوو حیزب

ئەمڕۆ شەممە، 17ی کانوونی دووەمی 2026، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەدان. ئەم دیدارە لە چوارچێوەی پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان هەردوو لایەن و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لەسەر پرسە نیشتمانییەکان ئەنجامدرا.

تەوەرەکانی گفتوگۆ و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان

بەپێی زانیارییەکانی کەناڵ8 لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا باس لە دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەنەوە. جەخت لەسەر پەرەپێدانی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکرێتەوە،

کۆبوونەوە لەگەڵ جوڵانەوەی نەوەی نوێ

هەر ئەمڕۆ بڕیارە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ  بکات و لە بارەگای نەوەی نوێ کۆببنەوە.

کەناڵ8

17/01/2026